ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بارسێلۆنا ئەستێرەیەکی مانچێستەر سیتی دەوێت

لاپۆرتا ئامادەکاری گەورەی کردووە

Yariga App

یاریگا –

خوان لاپۆرتا، سەرۆکی بارسێلۆنا هەموو هەوڵێکی بۆ گواستنەوەی چەند ئەستێرەیەک خستووەتەگەڕ.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، لەوەتەی لاپۆرتا بووەتەوە سەرۆکی یانەکە، چاوی لە گواستنەوەی ئەستێرەیەکی گەورەیە، ئەمەش دوای شکستهێنانی لە بەسەربردنی بەڵێنی نوێکردنەوەی گرێبەستی لیۆنێل مێسی.

رۆژنامەکە روونیکردووەتەوە، لاپۆرتا زۆر بە جولیان ئالڤارێز، هێرشبەری مانچێستەر سیتی سەرسامە و دەیەوێت لەم هاوینەدا بیگوازێتەوە تیمەکەی هانسی فلیک.

هەرچەندە ئامانجی گەورەی لاپۆرتا گواستنەوەی ئێرلینگ هالاند، هێرشبەری مانچێستەر سیتییە، بەڵام بەهۆی کێشەی داراییەوە، ناتوانێت هەنگاوێکی لەمجۆرە بنێت.

لاپۆرتا ئامادەکاری بۆ قۆناخی دوای سەردەمی لیۆ مێسی و کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەکات، بۆیە هالاند لە سەرووی داواکارییەکانیەتی، بەڵام رەنگە پڕۆسەکە دوابخرێت و ئێستا کار لەسەر گواستنەوەی ئالڤارێز بکەن.

سەرۆکی بارسێلۆنا دەیەوێت لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی 2026 جارێکی دیکە خۆی کاندید بکاتەوە، بۆیە پلانەکانی درێژمەودان و چاوی لە گواستنەوەی باشترینەکانە بۆ بارسا.

بابەتی زیاتر

Back to top button