گرنگترینیۆرۆی 2024

ئێمباپێ لە یاریی فڕەنسا و پۆڵەندا جنێوی بە لیڤاندۆڤسکی داوە

لیڤا دەستی لە لووتی کیلیان داوە

Yariga App

یاریگا –

ئێمباپێ لە یاریی فڕەنسا و پۆڵەندا لە یۆرۆی 2024 بەهۆی ئەوەی دەستی بە لووتی کەوتووە و جنێوی بە لیڤاندۆڤسکی داوە.

لە سۆشیاڵ میدیا ڤیدیۆی کیلیان ئێمباپێ و رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی لە یۆرۆی 2024 بڵاوبووەتەوە، کاتێک دەستی لیڤا بەر لووتی هێرشبەرە فڕەنسییەکە دەکەوێت، ئێمباپێ هەست بە ئازار دەکات و جنێو بە هێرشبەرە پۆڵەندییەکە دەدات و دەڵێت ‘کوڕی سۆزانی’، بەڵام لیڤا گوێی لە جنێوەکەی کیلیان نابێت.

Kylian Mbappé se tient le nez après un choc avec Robert Lewandowski, ce lundi lors de France-Pologne à Dortmund, au cours de l'Euro en Allemagne.

لە خولەکانی کۆتایی یارییەکەی فڕەنسا و پۆڵەندا کە هەردوولا 1-1 یەکسانبوون و ئێمباپێ و لیڤاندۆڤسکی هەریەکەیان بە لێدانی سزا گۆڵێکیان لە یارییەکە کرد، کاتێک لیڤا دەستی بە لووتی ئێمباپێ کەوت، هێرشبەرە فڕەنسییەکە دەمامکەکەی لابرد بۆ ئەوەی لەوە دڵنیابێتەوە، لووتی بەخوێندا نەهاتووە.

ئێمباپێ لە یاریی یەکەمی هەڵبژاردەکەی بەرامبەر نەمسا لە خولەکەکانی کۆتایی لووتی شکا، بەمهۆیەوە نەیتوانی لە یاریی بەرامبەر هۆڵەندا یاریی بکات و لە یارییەکەی پۆڵەندا کە یەکەم گۆڵی خۆی لە مێژووی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا کرد، بە دەمامکەوە بەشداریی کرد.

France vs Poland live updates: Kylian Mbappe scores on injury return but Euro 2024 game ends 1-1

ئێمباپێ دوای پەیوەندیکردنی بە ریزەکانی ریال مەدرید وەرزی داهاتوو لە یاریی کلاسیکۆ رووبەڕووی لیڤاندۆڤسکی هێرشبەری بارسێلۆنا دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button