گرنگترینیۆرۆی 2024

دیشام بۆ رەخنەگرانی: بیرتانە بە نەمسا پێده‌كه‌نین، ئه‌وان پێشەنگی گروپەکەیان بوون

Yariga App

یاریگا –

دیدیە دیشامپ، راهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا، رایگه‌یاند بێ هیوانیم له‌ هه‌ڵبژارده‌كه‌م و خۆراگر ده‌بین به‌رامبه‌ر ره‌خنه‌كان.

دیشامپس لە لێدوانێکدا رۆژنامەی لیكیپی فەرەنسی بڵاویكردۆته‌وه‌ گوتی، راشکاوانە بڵێم بەهیچ شێوەیەک بێ هیوا نیم تەنها ئەوە نەبێت کە ئێمە پێشەنگی کۆمەڵەکەمان وه‌رنه‌گرت، هەلێکی زۆرمان بەفیڕۆدا، هەروەها لە کۆمەڵەیەکی زۆر بەهێز یاریمان کرد، بۆ ئەوانەی کە بە نەمسا پێدەکەنین، ئەوان لە پلەی یەکەمدان و هۆڵەندا لە پلەی سێیەمدایه‌، ئێستاش کێبڕکێیەکە بە کەشێکی نوێوە لە قۆناخی شازده‌ دەستپێدەکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر سەرکەوتوو بووینایه‌ لە قۆستنەوەی دەرفەتەکان و تۆمارکردنی گۆڵی زیاتر، ئەوا چانسی بردنەوەمان لە یارییەکاندا زیاتر دەبوو، ئێمه‌ ده‌رفه‌تی باشما بۆرێككه‌وت، به‌ڵام نه‌مانتوانی گۆڵی زیاتر بكه‌ین.

کاتێک پرسیاری ئەوەی لێکرا کە ئایا تۆ لە ئاستی فەرەنسا لە یارییەکانی ە قۆناخی یەکەمدا رازی بوویت؟ راهێنەری كه‌ڵه‌شێره‌كان وەڵامی دایەوە و گوتی، ئێمە یارییه‌كی به‌كۆمه‌ڵمان كرد، تیپێکی تۆکمەمان هه‌یه‌، لە کۆمەڵەیەکی سەختدا دەرفەتی باشمان دروستکرد، ئێستا ركابه‌رییه‌كی  نوێ له‌ قۆناخێكی نوێ دەستپێدەکات و تەنها تیپە گەورەکان ماونەتەوە، شایەنی ئەوەبووین لە پلەی دووەمدا بین.

دیشامپس لە درێژەی قسەکانیدا باسی لە کیلیان ئێمباپێ کرد و گوتی، سەرەڕای ئەو هەموو سەختییەی لە چەند رۆژی رابردوودا پێیدا تێپەڕی، بۆم دەرکەوت کە ئەو لە دۆخێکی باشدایە، ئارەزووی بەهێزی نیشاندا و ده‌ركه‌وت ده‌یه‌وێت رابێت له‌گه‌ڵ ده‌مامه‌كه‌ی یارییه‌كه‌ش بۆ ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی باشبوو.

هەڵبژاردەی فەرەنسا لە كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌می  قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان پێنج خاڵی کۆکردەوە به‌پلەی دووەم سه‌ركه‌وت بۆ قۆناخی شازده‌، له‌م قۆناخه‌ش لەگەڵ هەڵبژاردەی دووەمی کۆمەڵەی پێنجەم لەنێوان هەڵبژاردەکانی بەلجیکا، ئۆکرانیا، رۆمانیا یان سلۆڤاکیا یاریی ده‌كات

بابەتی زیاتر

Back to top button