ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

پێشڤەچوونێکی لەناکاو لە پڕۆسەی گواستنەوەی لێنی یۆرۆ روویدا

ریال مەدرید تیرێکی هاوێشتووە

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید تەواوی سەرنجی لەسەر گواستنەوەی لێنی یۆرۆ، بەرگریکاری فەرەنسی و لیل داناوە.

یۆرۆی تەمەن 18 ساڵ، پاڵێوراوی سەرەکییە، تاوەکو ببێتە بەشێک لە چارەسەرییەکانی هێڵی بەرگری ریال مەدرید، تایبەت دوای ماڵئاوایی ناچۆ فێرناندێز لە یانە شاهانەکە.

تۆڕی کادێنا سێر بڵاویکردووەتەوە، ریال مەدرید گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ یاریزانەکە و خەریکە لایەنی دارایی لەگەڵ یانە فەرەنسییەکە تەواو دەکات.

یۆرۆ دەیەوێت پەیوەندی بە ریال مەدرید بکات، سەرەڕای گرنگیپێدانی لەلایەن چەندین یانەی ئەوروپی.

یانەکانی لیڤەرپوول، مانچێستەر یونایتد، پاریس سانجێرمان و چێڵسی ئۆفەری فەرمییان پێشکەشی یۆرۆ کردووە، بەڵام هەمووی رەتکردووەتەوە و داوای گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ مەدرید دەکات.

گرێبەستی یۆرۆ لە هاوینی ساڵی داهاتوو لەگەڵ لیل بەسەر دەچێت، بۆیە یانە فەرەنسییەکە دەیەوێت ئێستا کەیسی گواستنەوەی یەکلاییبکاتەوە، تاوەکو ناچار نەبێت بە خۆڕایی دەستبەرداری ببێت.

لیل دەیەوێت لە گواستنەوەی یۆرۆ بڕی 60 ملیۆن یۆرۆی دەستبکەوێت، بەڵام ریال مەدرید ئامادەنییە بڕی پارەی داواکراو خەرج بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button