ئه‌مریکاکۆپا ئەمێریکا 2024گرنگترین

مێسی رەخنە لە یاریگاکانی کۆپا ئەمریکا دەگرێت و باسی پێکانەکەی دەکات

نوێترین زانیاری لەبارەی پێکانەکەی لیۆ

Yariga App

یاریگا –

مێسی دوای بردنەوەیان لە چیلی و سەرکەوتنیان بۆ قۆناخی چارەکی کۆتایی کۆپا ئەمریکا، رەخنە لە یاریگاکانی پاڵەوانێتییەکە دەگرێت و باسی پێکانەکەی دەکات.

لیۆنێل مێسی دوای بردنەوەکەیان بەرامبەر چیلی لە لێدوانێکی بۆ میدیاکان گوتی :’من کەمێک هەست بە ئازار دەکەم، بەڵام توانیم یارییەکە تەواو بکەم، هیوادارم پێکانەکەم مەترسیدار نەبێت، لە راستیدا لەم چەند رۆژەی رابردوودا باش نەبووم، لە لەوزەتێنم تووشی هەوکردن ببووم و تام لێبوو، لەوانەیە کاریگەری لەسەر ئاستم کردبێت’.

هەروەها لیۆ گوتیشی :’ئەمڕۆ هەنگاویکی باشمان نا و سەرکەوتنمان مسۆگەرکرد، ئێستا هەست بە ئاسوودەیی دەکەین و پێویستە بیر لە داهاتوو بکەینەوە بزانین چی دیکە دەکەین، یاریگاکانی کۆپا ئەمریکا هەندێکجار دەبنە هۆی ئەوەی ئێمە درەنگتر گۆڵ بکەین، ئەمەش لە بەرژەوەندیی رکابەرەکانماندایە، هەندێکجار ناچار دەبین بە تۆپ بەرز و درێژ یاریی بکەین، ئەمەش لە بەرژەوەندیی رکابەرەکانمانە’.

لیۆ دەشڵێت :’کاتێک لە ئەمریکای باشوور دژی ئەم ئەم هەڵبژاردانە یاریی دەکەین، پێویستە بە هەر جۆرێک بێت یارییەکە یەکلا بکەینەوە، چیلی یارییەکی بەهیزی دەکرد و ئێمە چاوەڕێی ئەوە بووین’.

نوێترین زانیاری لەبارەی پێکانەکەی لیۆنێل مێسی

لیۆنێل مێسی کاپتنی هەڵبژاردەی ئارجێنتینا لە یارییەکەی چیلی لە بەستەرەکانی رانی تووشی پێکان بوو، بەڵام تا کۆتایی یارییەکەی تەواوکرد، بەگوێرەی زانیاری میدیاکانی ئارجێنتینا لیۆ لە یاریی داهاتووی هەڵبژاردەکەی بەشداریی ناکات.

گاستۆن ئیدۆل رۆژنامەنووسی ئارجێنتینی ئاشکرایکردووە، لیۆنێل مێسی هەست بە ئازار دەکات و لەوزەتێنی تووشی هەوکردن بووە، بۆیە لە یاریی داهاتووی هەڵبژاردەکەی بەرامبەر پیرۆ یاریی ناکات، چونکە تانگۆ سەرکەوتنی بۆ قۆناخی چارەکی کۆتایی مسۆگەر کردووە.

EAST RUTHERFORD, NJ - JUNE 25: Lionel Messi #10 of Argentina rubs his leg during the first half of the CONMEBOL Copa America Group stage game against Chile on June 25, 2024 at MetLife Stadium in East Rutherford, New Jersey.  (Photo by Rich Graessle/Icon Sportswire via Getty Images)

 

بابەتی زیاتر

Back to top button