دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ بارسا چاوی لە هاوشێوەی بێڵینگهامە و مان یونایتد یاریزانێکی پاریسی دەوێت

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی هاوینەدا

Yariga App

یاریگا –

تۆتنهام ئامادەیە ئەستێرەیەکی کریستال پاڵاس بگوازێتەوە، ئارسیناڵ هەوڵی گواستنەوەی هێرشبەرێکی ئایندهۆڤن دەکاتەوە، بایرن میونشن دەستبەداری یاریسازێکی پۆرتوگالی نابێت…

بارسێلۆنا بیر لە دەرچەیەکی دارایی دەکاتەوە، جەیدن سانچۆ، یاریزانی مانچێستەر یونایتد بگوازێتەوە – سپۆرت

تۆتنهام گرنگی بە ئێبێرێچی ئیزێ، یاریزانی کریستال پاڵاس داوە و ئامادەیە بڕی مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەست خەرج بکات – تۆک سپۆرت

لەم هەفتەیەدا، ئێریک تێن هاخ گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد نوێدەکاتەوە – فابریزیۆ رۆمانۆ

ئارسیناڵ بە فەرمی پرسیاری دەرباری دۆخی گواستنەوەی یۆهان باکایۆکۆ لە ئایندهۆڤن کردووە – DHNet

تاوەکو ئێستا بایرن میونشن دەستبەداری گواستنەوەی جواو پاڵینیا، یاریزانی پۆرتوگالی و فولهام نەبووە. بەهای گواستنەوەی دەگاتە 60 ملیۆن پاوەند – تێلێگراف

مانچێستەر یونایتد لەپڕ ئۆفەرێکی فەرمی بۆ گواستنەوەی مانوێل ئوگارتێ پێشکەشی پاریس سانجێرمان کردووە – لیکیپ

ئاستۆن ڤیلا بیر لە پێشکەشکردنی ئۆفەرێک بە پێدرۆ گۆنچالڤێس، یاریزانی سپۆڕتینگ لیسبۆن دەکاتەوە – ئا بۆلا

ئیپسویچ لە گفتوگۆی قووڵدایە بۆ گواستنەوەی بێن جۆنسن، چونکە تەنیا یەک هەفتە بۆ بەسەرچوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ وێستهام یونایتد ماوە – دەیلی تایمز

مانچێستەر یونایتد گفتوگۆی سەرەتایی لەگەڵ یوڤێنتوس لەبارەی ئادریێن رابیۆ دەستپێکردووە. ئارسیناڵ و ئاستۆن ڤیلا رکابەری دەکەن – تیم تۆک

نۆتینگهام فۆڕێست و برایتن چاویان بڕیوەتە ئێدموند بایدۆ، هێرشبەری گانی و سۆنداڵی نەرویجی – سکای سپۆرتس

مانچێستەر یونایتد ئامادەکاری بۆ پێشکەشکردنی ئۆفەرێک بە ئارۆن ئانسێلمینۆ، بەرگریکاری بۆکا جونیۆرز دەکات، نرخی گواستنەوەی دەگاتە 19 ملیۆن پاوەند – TyC Sports

بابەتی زیاتر

Back to top button