گرنگترینیۆرۆی 2024

بە ڤیدیۆ؛ نارەزایەتی هاندەرانی ئینگلتەرا بە ڕووی ساوسگەیتدا

Yariga App

یاریگا –

تا دێت رەخنە و نارەزایەتیەکان لە ئاستی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا روو لە زیادبوون دەکات و گاریس ساوسگەیتی راهێنەر پشکی شێری بەردەکەوێت لەو رووەوە.

لە یاری سێیەمی کۆمەڵی سێیەمی یۆرۆی 2024 ئنگلتەرا بۆ دوو مەبەست چوونە یاریگاوە لە دژی سلۆڤینیا. یەکەمیان بردنەوەی یارییەکە و وەرگرتنی پلەی یەکەمی ریزبەندییەکە و، دووەمیشیان ئاشتکردنەوەی هاندەرانیان دوی ئەو ئاستە ناجێگیرانەی لە دوو یاریی رابردوویاندا بەرانبەر هەڵبژاردەکانی سڕبیا و دانیمارک پێشکەشیان کرد، ئەگەرچی ئەوەی یەکەمیان 1-0 بردەوە و لە دووەمیشیاندا 1-1 یەکسان بوون.

کوڕانی ساوسگەیت ئامانجی یەکەمیان پێکا و بە سەرگروپ خۆیاندە قۆناخی 16, بەڵام جارێکیتر بە ئاستێکی چاوەڕواننەکراو، سەرباری هەبوونی گرانترین پێکهاتە لە پاڵەوانێتیەکە. بۆ دووەم جار بە وەرگرتنی خاڵێک هاتنە دەرەوە کاتێک 0-0 کۆتایی هات.

لە کاتی سڵاو و سوپاسکردنیان بۆ پاڵپشتی و پشتگیری بەردەوامیان، ساوسگەیت و یاریزانەکانی چوونە بەردەم هاندەرانیان، بەڵام وەک پەیامی ناڕەزایەتی خۆیان بگەیەنن، بە وەشاندن و تێگرتنی بۆتڵی ئاو وەڵامی سڵاوی راهێنەرەکەیان دایەوە.

ڤیدیۆی دیمەنەکە:

هەر لە کاتی بەڕێوەچوونی یارییەکەدا، وێنەی هاندەرێکی ئینگلیز بوو بە ترێند لە میدیا و سۆشیاڵ میدیادا کاتێک بەدیار یارییەکەوە خەوی لێکەوتبوو. ئەوەش وەک گوازرش لە نەبوونی چێژ و رۆحیەت لە یاریی هەڵبژاردەکەیاندا.

ئینگلتەرا کە بە راهێنەرایەتی ساوسگەیت لە کۆتا 8 یاریی تەنها 2 بردنەوەیان تۆمارکردووە، لە قۆناخی 16 ئەرکیان قورستر دەبێت و کاتێک لە تاقیکردنەوەیەکی یەکلاکەرەوەدا رووبەڕووی هۆڵەندا دەبنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button