ئیتاڵیاگرنگترین

دی رۆسی و رۆما پەیمانیان نوێکردەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی رۆما متمانەیەکی نوێی بە دانیێلی دی رۆسی بەخشی و ئەو راهێنەرە بۆ ماوەیەکی درێژتر لەگەڵ گورگەکان بەردەوام دەبێت.

دی رۆسی کە زستانی مانگی یەنایەری ئەم ساڵ کرا بە راهێنەری یانەکە دوای دوورخستنەوەی جۆزێ مۆرینیۆ، لە یەکەم تاقیکردنەوەیدا توانی سەرنجی کارگێڕی رۆما راکێشێت کاتێک توانی لە خول زنجیرەیەک ئەنجامی باش و، لە یۆرۆپالیگیش یانەکەی تا قۆناخی پێش کۆتایی برد و بە لیڤەرکۆزن دۆڕان.

بە گوێرەی زانیارییەک کە فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، دی رۆسی واژۆی لەسەر گرێبەستێکی نوێ کردووە کە تا ساڵی 2027 دەخایەنێت لەگەڵ رۆما.

گروپی فرێکدینی خاوەنداری یانەکە روانگەیەکی دوورمەودایان هەیە و دەیانەوێت بەو گرێبەستە سێ ساڵیە کە بۆ هەر ساڵێک 10 ملیۆن یۆرۆ مووچەی دی رۆسی دەدەن، بگەڕێنەوە نێو کێبڕکێکان.

وەک رۆمانۆ ئاشکرایشی کردووە، ئامانجە روونەکەی ئەم پرۆژەیە لەگەڵ دانیێلی، بریتیە لە گەڕاندنەوەی گورگەکانی پایتەخت بۆ چامپیۆنزلیگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button