فه‌ره‌نسا

ئەستێرەیەکی پێشووی هەڵبژاردەی فڕەنسا: ئێمباپێ ناگاتە هێنری

Yariga App

یاریگا –

ئەستێرەیەکی پێشووی هەڵبژاردەی فڕەنسا دەڵێت ‘ئێمباپێ ناگاتە هێنری و لە ئاستی ئەو هێرشبەرەی پێشووی فڕەنسادا نییە’.

رۆبیرت پێرێس، ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی فڕەنسا و یانەی ئارسێناڵی ئینگلیزی لە لێدوانێکی بۆ ماڵپەڕی فەرمی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا لەبارەی بەراوردی نێوان تێری هێنری و کیلیان ئێمباپێ دەڵێت :’بە بۆچوونی من تێری هێنری زۆر لە کیلیان ئێمباپێ باشترە، من کیلیانم خۆش دەوێت، بەڵام هێنری یاریزانێکی کامڵتر بوو’.

هەروەها پێرێس دەشڵێت :’تەنیا زینەدین زیدان و مێشێل پلاتینی لە مێژووی تۆپی پێی فڕەنسا لە هێنری باشتر بوون، هێشتا ئێمباپێ لە ریزی سێ باشترین ئەفسانەکەی هەڵبژاردەی فڕەنسا نییە’.

ئێمباپێ لە تەمەنی 18 ساڵیدا نازناوی مۆندیالی لەگەڵ هەڵبژاردەی فڕەنسا بەدەستهێنا و لەگەڵ هەڵبژاردەکەشی لە مۆندیالی 2022 لە یاریی کۆتایی بەرامبەر ئارجێنتینا دۆڕان.

بابەتی زیاتر

Back to top button