گرنگترینیۆرۆی 2024

چارەنووسی ئێمباپێ بۆ یارییەکەی پۆڵەندا یەکلابووەوە

گریزمان یەدەک دەبێت

Yariga App

یاریگا –

چارەنووسی ئێمباپێ بۆ یاریی ئەمشەو یەکلابووەوە و بەگوێرەی سەرچاوەی میدیا فڕەنسییەکان هێرشبەرە فڕەنسییەکە لە یاریی بەرامبەر پۆڵەندا سەرەکی دەبێت.

کەناڵی RMC SPORTـی فڕەنسی ئاشکرایکردووە، کیلیان ئێمباپێ لە یاریی ئەمشەو بەرامبەر پۆڵەندا سەرەکی دەبێت، کە بەهۆی شکانی لووتی لە یاریی رابردوو بەرامبەر هۆڵەندا یاریی نەکرد، هێرشبەرە فڕەنسییەکە بە دەمامکەوە یارییەکەی ئەمشەو ئەنجام دەدات.

کەناڵە فڕەنسییەکە راشیگەیاندووە، دیدیێ دیشامپ راهێنەری هەڵبژاردەی فڕەنسا لە یارییەکەی ئەمشەو بە پلانی 4-3-3 یاریی دەکات، ئانتوان گریزمان لەسەر کورسی یەدەک دەبێت و برادلی بارکۆلا لەشوێنی ئەو لە پێکهاتەی سەرەکی لێس بلووز دەبێت و ئۆریلێن چوامینیش سەرەکی دەبێت و ئێدوارد کاماڤینگا لەسەر کورسی دەمێنێتەوە.

ئەمشەو کاتژمێر 07:00 فڕەنسا و پۆڵەندا لە کۆمەڵەی چوارەم بەیەک دەگەن، کە فڕەنسا هاوشانی هۆڵەندا بە کۆکردنەوەی چوار خاڵ پێشەنگی کۆمەڵەکەیان گرتووە و هۆڵەندا بە جیاوازیی گۆڵ لەپێش فڕەنسا دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button