یاریگا –
لێژنه‌ی رێكخه‌رانی پاڵه‌وانیه‌تی وێمبڵدن كه یه‌كێكه له چوار پاڵه‌وانه‌تیه‌كه گه‌وره‌كه‌ی تێنس له جیهان خه‌ڵاته داراییه‌كانیان به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیاد كردووه.
پاڵەوانێتی ویمبڵدن هه‌موو ساڵێك لە سه‌ره‌تای مانگی تەمموزی له‌سه‌ر ئاستی پیاوان و ئافره‌تان لە بەریتانیا دەستپێدەکات و لە 14ی هەمان مانگیش كۆتایی دێت.
لێژنه‌ی رێكخه‌ری پاڵه‌وانیه‌تی وێمبڵدن بڕیاریدا خه‌ڵاته داراییه‌كان بۆ هه‌ردوو ئاستی پیاوان و ئافره‌تان زیاد بكات و له وه‌شانی ئه‌مجاره، بۆ نزیکەی 50 ملیۆن پاوەند (63.47ملیۆن دۆلار) به‌رزكراوه‌ته‌وه، بەراورد بە ساڵی 2023 بە رێژەی 11.9% زیادی کردووە.
ئەو یاریزانانەی لە قۆناخی یەکەمدا بەشداری دەکەن، بڕی 60 هەزار پاوەند وەردەگرن، ئەوانەی دەگەنە قۆناخی شانزە، 226 هەزار پاوەندیان پێده‌ده‌رێت، لە بەرامبەردا 375 هەزار پاوەند ده‌درێته ئه‌و یاریزانه‌ی بۆ قۆناخی چارەکی کۆتایی سه‌رده‌كه‌وێت و 715 هەزار پاوەندیش ده‌درێته ئه‌و یاریزانه ده‌گاته قۆناخی پێشكۆتایی.
It’s all in the detail 🌺🌱#Wimbledon pic.twitter.com/SHrBRQsILs
— Wimbledon (@Wimbledon) June 25, 2024
هەروەها خاوه‌ن پله‌ی دووه‌م یەک ملیۆن و 400 هەزار پاوەندی پێده‌درێت و پاڵەوانی ویمبڵدنی 2024 دوو ملیۆن و 700 هەزار پاوەند وەردەگرێت.
وه‌رزی رابردوو کارلۆس ئەلکارازی ئیسپانی دوای بردنەوەی لە یاری کۆتاییدا بەرامبەر نۆڤاک جۆکۆڤیچی سربی نازناوی پاڵه‌وانێه‌تی وێمبڵدۆنی 2023ی به‌ده‌ستهێنا، له‌سه‌ر ئاستی ئافره‌تانیش مارکێتا ڤۆندرۆسۆڤای چیکیش بووه پاڵه‌وان.
Our defending champion hard at work 💪#Wimbledon | @carlosalcaraz pic.twitter.com/SL1hABMbr9
— Wimbledon (@Wimbledon) June 24, 2024
جگە لە خەڵاتی تاکەکەسی پیاوان و ئافرەتان، پاڵەوانێتی ویمبڵدۆن، له‌سه‌ر ئاستی دووانەی پیاوان و ئافرەتان پاڵه‌وانه‌تیه‌كه به‌رێوه‌ده‌چێت، بەڵام ئەو خەڵاتانە زۆر کەمترن لە خەڵاتە تاکەکەسییەکان.
پاڵه‌وانێته‌كانی گراند سلام له چوار پاڵه‌وانیه‌تی گه‌وره‌ی تێنس پێكهاتووه، به پاڵەوانێتی کراوەی ئوسترالیا ده‌ست پێده‌كات،لە مانگی یەکی هەموو ساڵێکدا ده‌كرێت، دواتر پاڵەوانێتی فەرەنسا بە رۆلاند گارۆسیش ناودەبرێت لە کۆتایی مانگی ئایار و سەرەتای مانگی حوزەیران ده‌كرێت، پاشان پاڵەوانێتی کراوەی ویمبڵدۆن لە مانگی تەمموزدا به‌رێوه‌ده‌چێت، بە پاڵەوانێتی ئەمریکای كراوه‌ش کۆتایی دێت.