یۆرۆی 2024

ئێمباپێ بەهۆی بەستانی دەمامکەکەی لە یۆرۆی 2024 تووشی چەند کێشەیەک دەبێت

لیڤاندۆڤسکی لایەنە نەرێنییەکانی بەستانی دەمامک ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

لیڤاندۆڤسکی لایەنە نەرێنییەکانی بەستانی دەمامکی یاریزانان ئاشکرا دەکات و دەڵێت ‘ئێمباپێ بەهۆی بەستانی دەمامکەکەی تووشی چەند کێشەیەک دەبێت’.

رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی هێرشبەری هەڵبژاردەی پۆڵەندا پێش یاریی ئەمشەویان بەرامبەر فڕەنسا لە گەڕی سێیەمی قۆناخی کۆمەڵەکانی یۆرۆی 2024 دەڵێت :’من کاتێک ساڵی 2015 ناچاربووم ئەم دەمامکە ببەستم، زۆر ناخۆش و بێزارکەر بوو بۆ من، بەتایبەتی لەناو ناوچەی سزا زۆر کێشەی بۆ دروستکردبووم’.

Robert Lewandowski Kylian Mbappe mask

لیڤا لەبارەی بەستانی دەمامک دەشڵێت :’لەوانەیە شتەکە زۆر نەبێت، بەڵام بەستانی دەمامک خاوت دەکاتەوە و ناتوانیت بە ئاسانی و فراوانیش هەموو لایەک ببینی، بەڵام دواجار تەندروستی یاریزانان لە سەرووی هەموو شتێکە، بەڵام لەو کێشانە تێدەگەم کە رووبەڕووی کیلیان ئێمباپێ دەبنەوە لەم یارییەدا’.

لیڤاندۆڤسکی ساڵی 2015  کاتێک لە بایرن میونشن یاریی دەکرد، لە یارییەکی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر بارسێلۆنا بەهۆی شکانی لووتی بە دەمامکەوە یاریی کرد، کیلیان ئێمباپێش بەهۆی بەستانی شکانی لووتەوە بە ماسکەوە بەشداریی راهێنانەکانی هەڵبژاردەکەی دەکات و چاوەڕێ دەکرێت لە یاریی بەرامبەر پۆڵەندا بە دەمامکەوە یاریی بکات.

ئێمباپێ لە یاریی بەرامبەر نەمسا لە یەکەم یاریی هەڵبژاردەکەی لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپا لە خولەکەکانی کۆتایی یارییەکە بەهۆی بەریەککەوتنی بە یاریزانێکی نەمسا تووشی شکانی لووتی بوو، بەمهۆیەوە لە یاریی رابردووی لێس بلووز بەرامبەر هۆڵەندا بێبەش بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button