ئه‌ڵمانیاگرنگترینیۆرۆی 2024

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ڵمانیا یاریزانه‌كانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی خه‌ڵات ده‌كات

Yariga App

یاریگا –

گۆڵی یەکسانکردنەوەیەی ئەڵمانیا لە کۆتا خولەکەکانی یارییەکەی بەرامبەر سویسرا، بووە هۆی ئەوەی هەڵبژاردەکە یه‌كه‌م خەڵاتی دارایی یۆرۆی 2024 وەربگرێت.

دوای ئەوەی لە کۆمەڵەی یەکەمی یۆرۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا پلەی یەکەمی بەدەستهێنا، هه‌ر یاریزانێك له‌لایه‌ن فیدراسۆنی تۆپی پێی ئه‌ڵمانیا به‌بڕی 50 هەزار یۆرۆ کە دەکاتە 53 هەزار و 500 دۆلار خه‌ڵاتكرا.

ئەو پاداشتەی کە یاریزانە ئەڵمانییەکان وەریدەگرن، یەکسانە بە مووچەی یەک رۆژ بۆ هەندێک یاریزانی، وەکو جوشوا کیمیچ، لیرۆی سانێ، تۆماس مۆلەر، مانوێل نۆیەر، کای هاڤێرتز، تۆنی کرۆس، ئیلکای گۆندۆگان.

هەروەها هەر یاریزانێک 50 هەزار یۆرۆی دیکە لە ئەگەری سەرکەوتن بۆ قۆناخی چارەکی کۆتایی وەردەگرێت و ئەگەر ئەڵمانیا لە 14ی تەمموزدا نازناوەکە بباتەوە بۆ 400 هەزار یۆرۆ بۆ هەر یاریزانێک به‌رز ده‌بێته‌وه‌.

خەڵاتە داراییەکان پەیوەستن بە ئاستی هه‌ڵبژارده‌كه‌، ئەمەش ئەو ڕێکارە بوو کە لە پاڵەوانێتییەکانی رابردوودا پەیڕەو لێکرا.

ئەگەر ئەڵمانیا بە سویسرا دۆڕابا و پلەی دووەمی کۆمەڵەکەی بەدەستهێنابا، ئەوا هەڵبژاردەکە سەرەڕای سەرکەوتن بۆ قۆناخی 16 خەڵاتی دارایی وەرنەدەگرت، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ ساڵی 2021 ئه‌ڵمانیا به‌ پله‌ی دووه‌م سه‌ركه‌وت بۆ قۆناخی 16 یۆرۆ، یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ ئه‌و خه‌ڵاته‌ داراییانه‌یان وه‌رنه‌گرت، هەمان شت لە مۆندیالدا دووبارە بووه‌وه‌ تیپەکە لە قۆناخی کۆمەڵەکان ماڵئاوایی كرد.

ئه‌وه‌ی تایبه‌ت بێت به‌ کۆی گشتی خەڵاتە دارییه‌كانی بۆ یۆرۆ، 331 ملیۆن یۆرۆ دیاریكراوه‌، کە بەپێی بەشداریکردن و به‌رزی ئاستی هه‌ڵبژارده‌كه‌ دابەش دەکرێت، ئه‌و تیپه‌ی ده‌بێته‌  پاڵەوان تاكو یاریی كۆتایی ده‌گاته‌ 28 ملیۆن و 500 هەزار یۆرۆ.

یەکێتی تۆپی پێی ئەڵمانیا دوای سەرکەوتن بۆ قۆناخی 16 لە پێشەنگی کۆمەڵەی یه‌كه‌م، بڕیارە 13 ملیۆن و 205 هەزار یۆرۆ وەربگرێت.

 

سەرکەوتن بۆ قۆناخی چارەکی کۆتایی بڕی دوو ملیۆن و 50 هەزار یۆرۆیە، کە بە سەرکەوتن بۆ قۆناخی پێش کۆتایی بۆ 4 ملیۆن یۆرۆ به‌رز ده‌بێته‌وه‌، پاڵەوانی یۆرۆش بڕی 8 ملیۆن یۆرۆی وەردەگرێت، لە کاتێکدا 5 ملیۆن یۆرۆ بۆ خاوه‌نی  پلەی دووەمی دیاریكراوه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button