ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

لەسەر گواستنەوەی دوو یاریزان کێشە دەکەوێتە ناو کارگێڕی بارسێلۆناوە

Yariga App

یاریگا –

دیکۆ، بەڕێوەبەری وەرزشی بارسێلۆنا، بەهۆی کڕینی لویس دیاز و نیکۆ ویلیامز کێشەی لەگەڵ ئەندامانی دەستەی کارگێڕی یانەکە هەیە.

بەڕێوەبەرانی بارسێلۆنا لەم رۆژانەدا هەوڵێکی زۆر دەدەن بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشە داراییانەی کە بەرۆکی ئەم یانەیە بەرنادەن و هەوڵ دەدەن دۆخەکە بەو ئاراستەیە بگوازنەوە کە بتوانن یاریزانەکان بەبێ رۆڵی یاساکانی دادپەروەری دارایی لالیگا و یوێفا بگوازنەوە.

لە چەند رۆژی رابردوودا ناوی زۆرێک لە یاریزانان وەک بژاردەی سەرەکی بارسا بۆ کڕینی لە گواستنەوەی هاوینەدا هاتووە. دیاز و ویلیامز دوو یاریزانن کە ماوەیەکی زۆرە باسیان لێدەکرێت و بۆ وەرزی داهاتوو ئامانجی بەڕێوەبەرانی ئەم یانەیەن.

بەڵام ئێستا رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردەوە کە گرژی لەنێوان بەڕێوەبەرانی بارسادا هەیە بۆ ئەوەی لەنێوان ئەم دوو ئەستێرەیە کامیان هەڵبژێرن. دیکۆ زۆر ئارەزووی گواستنەوەی ئەستێرەکەی لیڤەرپوول دەکات، بەڵام دەستەی کارگێڕی پێداگری لەسەر ئەوە دەکەن کە ویلیامز بژاردەیەکی باشترە و پێویستە گرێبەستی لەگەڵدا واژۆ بکەن، هێشتا هەردوو لایەن کەسەر ئەم بابەتە رێک نەکەوتوون.

ئەمە لە کاتێکدایە کە بارسا توانای گواستنەوەی یەکێک لەم دوو یاریزانەی دەبێت ئەگەر بتوانێت لەم هاوینە رافینیا بفرۆشێت و بەو قازانجەی کە لە فرۆشتنی ئەو بەدەستی دێنێت دەتوانێت بە بێ کێشە یاریزانەکە بگوازنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button