ئیتاڵیایۆرۆی 2024

سپالێتی: سیخوڕێک لە ژووری جلگۆرینمان هەیە

Yariga App

یاریگا –

لوسیانۆ سپالێتی راهێنەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا پێی وایە کە کە زانیارییەکانی ژووری جلگۆڕینی تیپەکەی دزەیان پێدەکرێت.

شەوی رابردوو هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە سێیەمین یاری قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای 2024 لە یاریگای ریدبول ئارێنا بەرامبەر هەڵبژاردەی کرواتیا یاریی کرد و توانی سەرکەوتنی خۆی بۆ قۆناغی 16 پاڵەوانەتییەکە بە تۆمارکردنی گۆڵێکی یەکسانکەرەوە لە کۆتا خوولەکەکاندا یەکلایی بکاتەوە.

ئیتاڵیا بە بەدەستهێنانی چوار خاڵ دوای هەڵبژاردەی ئیسپانیا کە پێشەنگی ئەم کۆمەڵەیە بوو گەیشتنە قۆناغی داهاتوو، بەڵام سپالێتی دوای کۆتاییهاتنی ئەم یارییە زۆر توڕە دەرکەوت و لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ سکای سپۆرت ئیتاڵیا و هەروەها کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەی دوای یارییەکە دەریخست کە فشارێکی زۆر لەسەری بووە.

لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا، رۆژنامەنووسێک پرسیارێکی لە راهێنەری ئیتاڵیا کرد سەبارەت بە بارودۆخی تیپەکە و پرسیارەکە بووە هۆی تووڕەبوونی راهێنەرەکە و وای لێکرد بیربکاتەوە کە رۆژنامەنووسەکە زانیاری زۆری لایە و ئەوەش نیشانەیەکە لە ژووری جلگۆڕینیان و لەناوە خۆیان سیخۆریک هەیە.

سپالێتی سەبارەت بەم بابەتە گوتی:

بە دڵنیاییەوە کەسێک لەم تیپەدا هەیە کە زانیارییەکان دەگوازێتەوە بۆ دەرەوە، ئەم کەسەش زیانێکی زۆر بە تیپەکەمان دەگەیەنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button