ئه‌ڵمانیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ریال مەدرید دەستبەرداری دەیڤز نابێت و رێگایەکی نوێ بەکاردەهێنێت

کارلۆ سوورە لەسەر گواستنەوەی ئەستێرە کەنەدییەکە

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید دەستبەرداری خەونی گواستنەوەی ئاڵفۆنسۆ دەیڤز، یاریزانی بایرن میونشن نەبووە.

رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، سەرەڕای دروستبوونی ئاستەنگ لە گواستنەوەی دەیڤز بۆ یانە مەدریدییەکە، بەڵام ریال هیوای لەدەستنەداوە و هەوڵدەدات بۆ هاوینی ساڵی داهاتوو، کاتێک گرێبەستی یاریزانە کەنەدییەکە لە بایرن میونشن بەسەردەچێت، بیگوازێتەوە.

راوێژکارانی ریال مەدرید، سەیری یاری نێوان ئەرجەنتین و کەنەدایان لە کۆپا ئەمێریکا کرد و زۆر بە ئاستی ئاڵفۆنسۆ سەرسام بوون، بۆیە مەدرید رای لەسەر یاریزانەکە نەگۆڕاوە و دەیەوێت بیگوازێتەوە.

رۆژنامەکە روونیدەکاتەوە، ریال مەدرید بۆ مێرکاتۆی ئەم هاوینە، ئامادەیە بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی ئاڵفۆنسۆ خەرج بکات، بەڵام میونشن داوای بڕی 50 ملیۆن یۆرۆ دەکات، هەرچەندە تەنیا ساڵێک بۆ بەسەرچوونی گرێبەستەکەی ماوە.

هەرچەندە میونشن ئۆفەرەکەی ریال مەدریدی رەتکردووەتەوە، بەڵام گرنگیپێدانی لۆس بلانکۆس بە دەیڤز کەمنەبووەتەوە، چونکە کارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری ریال مەدرید، پێی وایە کێشەی لە باڵی چەپی بەرگریدا هەیە، سەرەڕای ئامادەبوونی یاریزانی وەک فێرلاند مێندی و فران گارسیا.

ریال مەدرید بڕیاریداوە، هاوینی داهاتوو دەیڤز بگوازێتەوە و پارێزگاری لە مێندی بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button