كالافیۆری: ئامانجمان گەیشتنە بە یاری كۆتایی
یاریگا –
ریكاردۆ كالافیۆری، یاریزانی لاوی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا ئامانجی سەرەكی هەڵبژاردەكەی ئاشكرا كرد.
شەوی رابردوو كرواتیا و ئیتاڵیا رووبەرووی یەك بوونەوە، یارییەكەش بە گۆڵێك بۆ هەردوولا یەكسان بوون، لە میانی یارییەكانی گەڕی سێیەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی یۆرۆی 2024.
لە خولەكی 55 لوكا مۆدریچ گۆڵی یەكەم و پێشكەوتنی بۆ كرواتیا كرد پاشان لە كۆتا خولەكی زیادكراو و لە خولەكی 98 ماتیا زاكاتی گۆڵی یەكسان بوونی بۆ ئیتاڵییەكان كرد.
بەو ئەنجامەش ئیسپانیا بە یەكەمی كۆمەڵەی دووەم و ئیتاڵیا بە دووەم گەیشتنە قۆناخی داهاتوو، كرواتیاش چاوەڕێی باشترین سێیەم دەكات.
⏱️ 𝐑𝐈𝐒𝐔𝐋𝐓𝐀𝐓𝐎 𝐅𝐈𝐍𝐀𝐋𝐄
🇭🇷🇮🇹 #CroaziaItalia 1️⃣-1️⃣
55’ Modric; 98’ #Zaccagni#EURO2024 #Nazionale #Azzurri #VivoAzzurro pic.twitter.com/NAbLDf0rES— Nazionale Italiana ⭐️⭐️⭐️⭐️ (@Azzurri) June 24, 2024
لە دوای یارییەكە و لە لێدوانیدا بۆ سكای سپۆرت كالافیۆری گوتی:
هەست بە ئاسوودەییەكی زۆر دەكەین، دڵخۆشین بە سەركەوتنمان بۆ قۆناخی داهاتوو.
هەوڵ دەدەم بە شێوازی جیاواز ئاهەنگ بگێڕم، گەیشتن بە قۆناخی داهاتوو تاكە شتی گرنگ بووە، ئاستمان تا ئێستا خراپ نەبووە و دەبێت لێرەوە دەست پێ بكەین.
ئێمە یەك ئامانج لە مێشكماندایە، جگە لەوە ناتوانین رازی ببین، دەمانەوێت بگەین بە یاری كۆتایی.
چاوەڕوان دەكرێت رۆژی 29 مانگ ئیتاڵیا رووبەرووی سویسرا ببێتەوە، لە میانی یارییەكانی قۆناخی شازدەی یۆرۆی 2024.