گرنگترینیۆرۆی 2024

تا تەواوبوونی یۆرۆ تەنیا رۆناڵدۆ و پیپی هەڕەشەن بۆ ریکۆردێکی مێژوویی مۆدریچ

Yariga App

یاریگا –

لە شەوێکیتری یۆرۆی 2024 و یارییەکیتری نەفەسگیری پاڵەوانێتیەکەدا هەردوو هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و کرواتیا بە گۆڵێک یەکسانبوون لە جەنگی وەرگرتنی پلەی دووەمی کۆمەڵەی دووەم کە هاوکات ئیسپانیای پێشەنگ و ئەلبانیای کۆتا ریزبەندیشی تێدایە.

دوای گێمێکی سپی، کرواتیەکان لەڕێگەی کاپتن و ئەفسانەی زیندووی هەڵبژاردەکەیانەوە لە خولەکی 55 دەستپێشخەرییان کرد و تۆڕی دۆنارومای هەژاند. کە ئەوە ریکۆردێکی لەبیرنەکراوە بۆ لوکا.

بەو گۆڵە، مۆدریچ بوو بە بەتەمەنترین یاریزان لە مێژووی یۆرۆدا گۆڵ تۆمار بکات لە 38 ساڵ و 289 رۆژەی تەمەنیدا.

گۆڵەکەی مۆدریچ:

خەونی مۆدریچ و هاوتیمەکانی بۆ وەرگرتنی بلیتی پلەی دووەم تا خولەکی 98ی خایاند، ئازۆری ئەوەی دەیانویست کە خۆی لە تاکە خاڵێکی یارییەکە دەبینیەوە، لە رێگەی ماتیا زاکاینی بەدەستیانهێنا و ئەنجامەکەیان یەکسانکردەوە و بە فەرمی سەرکەوتن بۆ قۆناخی 16 و لەوێیش بەر سویسرا دەکەون. هەرچی کرواتییەکانە، حیساباتیان ئاڵۆز بووە و بە دوو خاڵەوە چاوەڕێی ئەنجامی چەند یارییەکی کۆمەڵەکانی دیکە دەکەن.

 

ئێستا بەو ریکۆردەی کە تۆماریکرد، تەنیا کریستیانۆ رۆناڵدۆ و پیپی لە پۆرتوگال هەڕەشەن بۆ ژمارەکەی شازادە کرواتییەکە. بەوپێیەی تەنها ئەو دووانە، کە پێشتر هاوتیمی یەکتر بوون لە ریاڵ مەدرید، تەمەنیان لە مۆدریچ گەورەترە لەنێو سەرجەم یاریزانە بەشداربووەکانی ئەم وەشانەی یۆرۆ.

پیپی تەمەنی نزیک دەبێتەوە لە 41 ساڵ و 4 مانگ و، هەرچی رۆناڵدۆیشە گەیشتووەتە 39 ساڵ و 140 رۆژ. بەڵام تا ئێستا دوای دوو یاریی کە پێشەنگیان گرتووە، بێدەنگن لە هەژاندنی گۆڵەکان. یاریی سێیەمیان بەرانبەر جۆرجیا دەبێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button