دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

چاڵهانئۆغڵو بەیاننامەیەکی سەبارەت بە دەنگۆکان بڵاوکردەوە

Yariga App

یاریگا –

چەند رۆژێکە هاکان چاڵهانۆگلو بووەتە سەرباسی میدیا ئیتاڵییەکان بەوەی راستی لەگەڵ ئینتەر میلان نەوتووە و ئەو یانەیە جێدەهێڵێت.

دەنگۆیەکان باسیان لەوە دەکرد کە یاریزانە تورکەکە پێشتر بە کارگێڕی ئینتەری وتبوو لە یانەکە دەمێنێتەوە، بەڵام دواتر لە ڕێی بریکارەکەیەوە پەیوەندی لەگەڵ بایرن میونشن گرتووە بۆ چوونی بۆ ئەو یانە ئەڵمانییە.

چاڵهانۆگلو ئینتەرمیلان توڕە دەکات

لە لێدوانێکی نوێیدا فابریزۆ رۆمانۆیش گواستوویەتیەوە، هاکان کە ئێستا سەرکردایەتی کاپتنی هەڵبژاردەی تورکیا دەکات لە یۆرۆی 2024، وتی

من ئێستا لەڕادەبەدەر دڵخۆشم لە ئینتەر میلان. پەیوەندییم  لەگەڵ هاندەران و یانەکەیش زۆر تایبەتە. بەپەرۆشم بۆ بردنەوەی نازناوی زیاتر لەگەڵ ئینتەر لە داهاتوودا.

بژی ئینتەر!

ناوەڕاستکارە 30 ساڵانەکە خۆشەویستی نێو هاندەرانی نێرازۆرییە بەتایبەت کە لە ئەیسی میلانەوە روویکردە ئینتەر لە ساڵی 2021 و کە تووڕەیی میلانیستاکانی لێکەوتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button