یۆرۆی 2024

دیشام: دەمامکەکەی ئێمباپێ کێشەیەکی هەیە

Yariga App

دیدیە دیشامب ئاشکرای دەکات ئەو ماسکەی کیلیان ئێمباپێ دەیپۆشێت کێشەیەک بۆ ئەو یاریزانە دروست دەکات.

ئەمڕۆ لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی بەر لە یارییەکەی فەڕەنسا و پۆڵەندا، پرسیاری ئەوە لە راهێنەرە فەڕەنسییەکە کرا کە ئایا ئەو ماسکە کێشەی هەناسەدان بۆ ئێمباپێ دروست دەکات؟ ئەویش لە وەڵامدا وتی

نەخێر، کێشەی هەناسەدان دروست ناکات بەڵام کەمێک کێشەی بینینی دەبێت و ئاسۆی بینینی سنووردار دەکات. ئەو هەموو رۆژێک مەشقەکانی دەکات و بەرەو باشتر دەڕوات. خۆی دەیەوێت بەشداربێت لە یارییەکە و لەگەڵ ماسکەکە راهاتووە”.

دیشامب ئەوەی یەکلانەکردەوە کە ئایا ئێمباپێ لەو یارییە بەشداری دەکات یاخود نا.

فەڕەنسا تا ئێستا گەیشتنی بە قۆناغی داهاتوو مسۆگەر نەکردووە و پێویستی بە بردنەوە یاخود بەرامبەربوونە بەرامبەر پۆڵەندا.

بابەتی زیاتر

Back to top button