گرنگترینیۆرۆی 2024

یاریزانێک بۆ ئەوەی لە یۆرۆی 2024 خۆی لەگەڵ یەدەکبوون رابهێنێت پەنا دەباتە بەر پزیشکی دەروونی

Yariga App

یاریگا –

یاریزانێکی هۆڵەندی بۆ ئەوەی لە یۆرۆی 2024 خۆی لەگەڵ یەدەکبوون رابهێنێت پەنا دەباتە بەر پزیشکی دەروونی، دان بەوەدا دەنێت سەردانی پزیشکی دەروونی کردووە.

ماتیاس دی لیخت بەرگریکاری هەڵبژاردەی هۆڵەندا کە لە دوو یاریی یەکەمی هەڵبژاردەکەی لە یۆرۆی 2024 لەسەر کورسی یەدەک دانیشتبوو، لە لێدوانێکی بۆ میدیا هۆڵەندییەکان دەڵێت :’ئەم کاتانە زۆر سەختن، بەڵام کاتێک قسەی لەسەر دەکەی دۆخەکە باشتر دەبێت و دەتوانیت ئەو هێز و وزەیەت لەناو یاریگا بەکار بهێنی، لەجیاتی ئەوەی لە بیرکردنەوە بیفەوتێنی’.

دی لیخت دەشڵێت :’من بەردەوام راهێنان لەسەر بەرەوپێشبردنی لایەنی دەروونی خۆم دەکەم، کاتێک تۆ یاریزانی یەدەکی دوای سەرکەوتنی هەڵبژاردەکەت دڵت خۆش دەبێت، بەڵام کەمێک لەوە کەمترە کە لە پێکهاتەی سەرەکیدای’.

Matthijs de Ligt (fot. Getty)

رۆناڵد کومان راهێنەری هەڵبژاردەی هۆڵەندا لە دوو یاریی یەکەمی ئاشەوانەکان بەرامبەر پۆڵەندا و فڕەنسا لە دڵی بەرگری یاریی بە هەریەکە لە ستیفان دێ فری بەرگریکاری ئینتەر میلان و ڤیرجل ڤان دایک بەرگریکاری لیڤەرپوول کرد، دی لیخت بەرگریکاری بایرن میونشن لەسەر کورسی یەدەک بوو.

دی لیخت کە لە مۆندیالی 2022 لە یاریی یەکەمی هەڵبژاردەکەی سەرەکی بوو، بەڵام دواتر لەلایەن لویس ڤان خال راهێنەری ئەوکاتی هەڵبژاردەکە کرایە یەدەک، دەڵێت :’من لە ئەزموونی یاریکردنم فێربوویمە هەمیشە کۆتایی پاڵەوانێتییەکان گرنگن، دەستپێک هەموو شتێک جوانە بەڵام گرنگ ئەوەیە لە کۆتاییدا هەست بکەی گرنگی، بۆیە من پێویستە ئامادەبم و لەکۆتاییدا هەست دەکەم شتێک روودەدات و رۆڵی خۆم دەگێڕم’.

بابەتی زیاتر

Back to top button