ئیسپانیاگرنگترینیۆرۆی 2024

لامین یامال لە هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە یۆرۆی 2024 دوور دەخرێتەوە؟

Yariga App

یاریگا –

هەڵبژاردەی ئیسپانیا بەهۆی لامین یامال سزا دەدرێت و ئەگەر ئەمشەو یاریزانە لاوە ئیسپانییەکە یاریی بکات، هەڵبژاردەکەی سزا دەدرێت، بەڵام یاریزانە لاوە ئیسپانییەکە لە پاڵەوانێتییەکە دوور ناخرێتەوە، لەکاتێکدا پێشتر دەنگۆی ئەوە هەبوو رێگای پێنەدرێت لە یارییەکانی شەوان بەشداریی پاڵەوانێتییەکە بکات.

رۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی ئاشکرایکردووە، بەگوێرەی یاسا بەرکارەکان لە ئەڵمانیا نابێت هیچ کوڕ و کچێکی ئەڵمانی یان بێگانە تەمەنی لەژێر 18 ساڵان بێت، دوای کاتژمێر 08:00ـی شەو کار بکات، بۆ ئەوەی بەلاڕێدا نەبرێن، ئەگەر هەر کەسێکی سەرپێچی ئەم یاسایە بکات، رووبەڕووی سزای جۆراوجۆر دەبێتەوە.

رۆژنامە ئەڵمانییەکە ئاشکرایکردووە، لەبەر ئەوەی لامین یامال تەمەنی 16 ساڵە و یاریی ئەمشەوی ئیسپانیا بەرامبەر ئەلبانیا لە کۆمەڵەی دووەمی یۆرۆی 2024 دەکەوێتە دوای کاتژمێر 09:00ـی شەو بە کاتی ئەڵمانیا، ئەگەر لامین یامال بەشداریی یارییەکە بکات سزا دەدرێت، چونکە یاریکردنی یاریزانانی پیشەگەر پیشەیە و کاتی یاریکردن بە کاتی کارکردن هەژمار دەکرێت.

رۆژنامە ئەڵمانییەکە ئاشکرایکردووە، بەگوێرەی یاسا بەرکارەکان ئەگەر لامین یامال بەشداریی یارییەکە بکات، ئەوا هەڵبژاردەکە بە پێبژاردنی 30  هەزار یۆرۆ سزا دەدرێت، ماڵپەڕی فوتبۆڵ ئیسپانیاش ئاشکرایکردووە، ئەستەمە سزایەکە جێبەجێ بکرێت و چاوپۆشی لە یاریزانە ئیسپانییەکە دەکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button