فه‌ره‌نساگرنگترین

دزی لە ماڵی ئەستێرەیەکی فەرەنسی کرا

بڕی 10 هەزار یۆرۆیان دزیوە

Yariga App

یاریگا –

چەند دزێک هەڵیانکووتایە سەر ماڵی دایکی ئادریێن رابیۆ، ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەرەنسا.

رۆژنامەی لۆ پاریزیان لە زاری بەرپرسێکی باڵای پۆلیسی ناوچەی ئێڤڵین لە رۆژئاوای پاریس بڵاویکردووەتەوە، گروپێکی پێنج کەسی هەڵیانکووتاوەتە سەر ماڵی دایکی رابیۆ و نزیکەی 10 هەزار یۆرۆیان دزیوە.

کاتژمێر 12:45 درەنگانی شەوی رابردوو، دوو کەسی نەناسراو لە باخچەوە چوونەتە نێو ماڵی دایکی رابیۆ و بڕێک پارەیان دزیوە.

پۆلیسی ئێڤڵین زوو گەیشتنە ماڵی دایکی رابیۆ و چەند کەسێکیان لە دەوروبەری ماڵەکە دەستگیرکردووە.

رۆژنامەکە نووسیویەتی، لە چەند رۆژی رابردوودا، ناونیشانی ماڵی دایکی رابیۆ لە چەند چەناڵێکی تێلێگرام بڵاوکرابووەوە و هەڕەشەی دزی لێکرابوو. بەڵام سەرباری ئەمەش پۆلیسی پاریس نەیتوانی رێگری لە دزییەکە بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button