یۆرۆی 2024

بە گوێرەی ئامارەکان ئینگڵتەرا خراپترین هەڵبژاردەی یۆرۆی 2024ـە

Yariga App

یاریگا –

ئامارە نوێیەکان دەریدەخەن کە هەڵبژاردەی ئینگلتەرا ئاستێکی دوور لە چاوەڕوانییەکان لە یۆرۆی 2024 پێشکەش کردووە.

هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئینگلتەرا یەکێکە لەو تیپانەی کە بۆ یۆرۆی 2024 زۆرترین رەخنەی لێگیراوە. خوێندکارەکانی گاریس ساوسگەیت بەرامبەر سربیا بە ئەنجامی 1-0 سەرکەوتنیان بەدەستهێنا و بەرامبەر دانیمارک بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر یەکسانبوون، بەڵام سەرەڕای ئەوەی لە پێشەنگی کۆمەڵەکەیانن، هاندەران هێشتا لە شێوازی یاریکردنیان رازی نین، شارەزایانی تۆپی پێی ئینگلیزیش زۆرترین رەخنەیان لێدەگرن.

لە نێو ئەو ئامارانەی کە لە هێڵی هێرشبەری ئینگلتەراوە جێگەی سەرنجن، کۆمپانیای Wyscout کە شیکاری و شیکردنەوەی داتاکانی تۆپی پێ دەکات، ئامارێکی سەیر و سەمەرەی لەسەر سێ شێرەکە بڵاوکردووەتەوە.

دوای کۆتاییهاتنی قۆناغی دووەمی قۆناغی کۆمەڵەکان، ئەم کۆمپانیایە ریزبەندی تیپەکانی بەپێی چڕی لێدانەکان (PPDA) لەسەر گۆڵی بەرامبەر بڵاوکردەوە.

لە شیکاری تۆپی پێدا، یەک پێوەر وەک نیشاندەرێکی گرنگ بۆ شێوازی یاریکردنی تیپێک و لێهاتوویی بەرگریکردن سەریهەڵداوە ئەویش PPDAـە، کە کورتکراوەی پاسەکانی رێگەپێدراو بۆ هەر کردارێکی بەرگرییە ئەم نیشاندەرە تەنها لە تیژڕەوی 40 مەتر و زیاتر لە ئامانجی تیپی بەرگریکارەوە لەبەرچاو دەگیرێت. تا بەهای PPDA کەمتر بێت، تیمەکە ئاستی باشتری پێسکەش کردووە.

بە گوێڕەی ئەم پێوەرە ئەڵمانیا وەک باشترین تیپ 7.46 خاڵی تۆمارکردووە و ئینگلتەراش بە 22.63 لە پلەی خوارەوەی ریزبەندییەکەدایە.

ریزبەندی تیپەکان بە پشتبەستن بە PPDA لە یۆرۆی 2024 دوای دوو قۆناغ بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

ئەڵمانیا – 7.46
نەمسا – 8.52
بەلجیکا – 8.6
کرواتیا – 10.06
پۆرتوگال – 10.2

هەروەها ریزبەندی ئەو تیپانەی خراپترین ئامارییان هەیە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

ئینگلتەرا – 22.63
هەنگاریا – 21.65
ئەلبانیا – 20.57
سکۆتلەندا – 18.78
سلۆڤینیا – 18.17

دوێنێ قۆناغی سێیەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی یۆرۆ دەستیپێکرد و ئینگلتەرا لە 25ی حوزەیران سێیەمین یاری خۆی بەرامبەر سلۆڤینیا ئەنجام دەدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button