ئیتاڵیاگرنگترینیۆرۆی 2024

سپالێتی هۆشداری ده‌داته‌ یاریزانه‌كانی، نابێت هه‌ڵه‌كان دووباره‌ بكه‌ینه‌وه‌

Yariga App

یاریگا –

سپالێتی هۆشداری دەداته‌ یاریزانه‌كانی بۆ یارییان به‌رامبه‌ر كرواتیا و ده‌ڵێت: له‌ یاریی به‌رامبه‌ر ئیسپانیا هه‌ندێك هه‌ڵه‌مان كرد دووباره‌یان ناكه‌ینه‌وه‌.

لوسیانۆ سپالێتی، راهێنەری هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵی، پێش یارییان به‌رامبه‌ر كرواتیا لەبەردەم میدیاکاندا دەرکەوت پرسیاری لەبارەی ئەنجامێکی گریمانەیی یەکسانبوون بەرامبەر کرواتیای لێكراو زۆر به‌روونی گوتی، هەڵە ده‌كه‌ین ئەگەر وا بیر بکەینەوە کەبڵین یەکسانبوون بەسە بۆ ئەوەی سه‌ربكه‌ین بۆ قۆناخی 16 ده‌بێت ئێمه‌ هه‌وڵی بردنه‌وه‌ بده‌ین، نامانه‌وێت گه‌یشتنمان بۆ قۆناخی 16 بكه‌وێته‌ مه‌ترسی.

گوتیشی، بەرامبەر ئیسپانیا هەنگاوێکمان بۆ دواوە نا، به‌ڵام ده‌مه‌وێت هه‌ڵه‌كان دووباره‌ نه‌كه‌ینه‌وه‌، دەبێت باش بین لە تێگەیشتنی یارییه‌كه‌، کەی خێرایی یارییه‌كه‌ زیاد ده‌كه‌ین و کەی یارییه‌كه‌ خاو ده‌كه‌ینه‌وه‌، تەنانەت ئەگەر کرواتیاش ئەزموونی زیاتری لە ئێمە هەبێت، به‌ڵام ئه‌م كاره‌ بۆ ئێمه‌ گرنگه‌.

راهێنه‌ره‌ ئیتاڵيه‌كه‌ باسی له‌وه‌شكرد، پێموایە ئه‌نجام نه‌دانی گۆڕانکاری لە نێوانی گێمه‌كانی یاری ئیسپانیا هەڵە بوو، بۆیە پێموایە ئەمجارە هەندێک گۆڕانکاری دەکەم، یارییەکەی بەرامبەر ئیسپانیام بەدڵ نەبوو، هەنگاوێکمان بۆ دواوە نا، هیوادارم ئەو یارییە زۆر شتی فێرکردبین، بەهۆی دۆرانیشمان ئازارمان چه‌شت.

له‌ كۆتاییدا گوتی، بەرامبەر ئەلبانیا یارییەکی تەواو جیاوازمان ئەنجامدا، به‌ڵام بەرامبەر ئیسپانیا وزەیەکی زۆرمان بەفیڕۆدا، لە هەردوو یارییەکەدا هەمان پلانمان هەبوو، بەڵام لە یەکێکدا توانیمان ئەوەی ویستمان بیکەین، لە یارییەکەی دیکەدا تەنها وزه‌مان به‌فیرۆدا، بۆیه‌ ده‌بێت له‌م یارییه‌ هه‌ڵه‌كان دووباره‌ نه‌كه‌ینه‌وه‌ و به‌دروستی مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ یارییه‌كه‌ بكه‌ین.

بابەتی زیاتر

Back to top button