ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقکوردستانگرنگترین

مانچێستەر یونایتد دەیەوێت یاریزانێکی لاوی کورد بباتە ریزەکانی

دوو یانەی پرێمەرلیگ چاودێری بۆتان ئەمین دەکەن

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد دەیەوێت یاریزانێکی لاوی کوردی هەڵبژاردەی عێراق بباتە ریزەکانی و بە وردی چاودێری ئەو هێرشبەرە لاوە دەکات.

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی ئاشکرایکردووە، یانەکانی مانچێستەر یونایتد و وۆلڤەرهامتنی ئینگلیزی چاودێری بۆتان ئەمین هێرشبەری لاوی یانەی سویندن تاونی ئینگلیزی دەکەن، دەیانەوێت ئەو یاریزانە کوردە بگوازنەوە ریزەکانیان، کە بۆتان بە یەکێک لە یاریزانە بەهرەمەندەکانی ئێستای ئینگلتەرا دادەنرێت.

رۆژنامە بەریتانییەکە ئاشکرایکردووە، مانچێستەر یونایتد دەیەوێت بۆتان ئەمین هێرشبەری 17 ساڵانی سویندن تاون بگوازێتەوە ریزەکانی، کە وەرزی رابردوو ئەو هێرشبەرە کوردە لە جامی لاوانی یەکێتیی ئینگلتەرا لە قۆناخی چوارەم بەرامبەر تیپی ژێر 18 ساڵانی مان یونایتد دوو گۆڵی کرد و لەوکاتەوە شەیتانە سوورەکان چاودێری بۆتان دەکەن.

Image

بۆتان ئەمین (لەدایکبووی 24ـی ئەپرێلی 2007) لە تیپی خوار 18 ساڵانی سویندن تاونی ئینگلیزی یاریی دەکات، وەرزی رابردوو لە جامی لاوانی یەکێتیی ئینگلتەرا هەمووانی سەرسام کرد، لەگەڵ سویندن تاون لە سێ یاری چوار گۆڵی کرد.

بۆتان لە قۆناخی سێیەم بەرامبەر لوتن تاون یاریی کرد، دواتر لە قۆناخی چوارەم بەرامبەر مانچێستەر یونایتد هەردوو گۆڵی یارییەکەی کرد و ئەو دووانەیە بووە هۆی ئەوەی سەرنجی هەموو ئینگلتەرا رابکێشێت، لە قۆناخی پێنجەم ئەو کوڕە کوردە رۆڵی یەکلاکەرەوەی لە بردنەوەی سویندن هەبوو کاتێک 2-1 لە سەندەرلاندیان بردەوە، بۆتان گۆڵی سەرکەوتنی لە یارییەکە کرد.

ناوەڕاستی ئەم مانگە فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق رایگەیاند، تەواوی رێکارە یاساییەکانی بۆتان ئەمین یاریزانی لاوی سویندن تاونیان تەواو کردووە و ئەو هێرشبەرە کوردە بۆ جامی رۆژئاوای ئاسیا بانگهێشتی هەڵبژاردەی لاوانی عێراق کراوە، ئێستا هێرشبەرە کوردەکە لە سعوودیە لەگەڵ هەڵبژاردەکەی مەشق و راهێنان دەکات و ئامادەکاریی بۆ بەشداریکردن لە یارییەکانی لاوانی جامی رۆژئاوای ئاسیا دەکەن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button