ئه‌ڵمانیاگرنگترینیۆرۆی 2024

مانوێل نۆیەر ریكۆردێكی مێژوویی بوفۆنی لە یۆرۆ شكاند

Yariga App

یاریگا –

هەڵبژاردەی ئەڵمانیا كۆتا یاریی لە قۆناخی کۆمەڵەکانی یۆرۆی 2024 ئەنجامدا، له‌گه‌ڵ سویسرا به‌گۆلێك یه‌كسان بوو، نوێریش ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی تۆماركرد.

نۆیەر وەک گۆڵپارێزی سەرەکی له‌ یارییه‌كه‌ی بەرامبەر سویسرا به‌شداریكرد، هەروەها مێژووی تۆمارکرد، كه‌ زۆرترین یاریی له‌ یۆرۆ ئه‌نجامدا كه‌ 18 یارییه‌، ژمارەی پێوانەیی ئەفسانەیی ئیتاڵیا جیانلویجی بوفۆنی گۆڵپارێزی ئیتاڵی بە 17 یاری تێپەڕاند و بووە بە یه‌كه‌م گۆڵپارێز کە زۆرترین دەرکەوتنی لە مێژووی پاڵەوانێتیه‌كه‌ هه‌بێت.

گۆڵپارێزەکەی بایرن میونشن لە 2ی حوزەیرانی 2009 بە یارییەکی دۆستانە بەرامبەر ئیمارات دەستی بە كاروانی یاریی نێودەوڵەتی كرد و تا یارییەکەی سویسرا 121 یاری لەگەڵ ئەڵمانیا ئەنجامداوه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button