گرنگترینیۆرۆی 2024

یوێفا بەهۆی رۆناڵدۆ بڕیارێکی توند دەردەکات

''چیدیکە نابێ دووبارە ببێتەوە''

Yariga App

یاریگا –

یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا ‘یوێفا’ ژمارەی هێزەکانی ئەمنی لە یاریگاکان زیاد دەکات، ئەمەش بۆ رێگریکردن لە چوونە ناوەوەی هاندەران بۆ سەر چیمەنی یاریگا و نزیکبوونەوە لە یاریزانان.

لە یاری رابردووی پۆرتوگال بەرامبەر تورکیا، شەش هاندەر چوونە نێو یارییەکە و هەوڵی وێنەگرتنیان لەگەڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆ دا. یارییەکە چەند جارێک راگیرا، بۆیە یوێفا بڕیارداوە ژمارەی هێزەکانی ئەمنی لە یاریگاکان زیادبکات و رێکارەکانیش توندتر بکات.

گوتەبێژی یوێفا لە لێدوانێکیدا روونیکردەوە

ئاسایش و پاراستنی یاریگاکان، ئامانجی سەرەکی یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا، یەکێتیی تۆپی پێی ئەڵمانیا و یۆرۆیە. رێکارەکانی پاراستنی یاریزانان زیاد دەکرێن و هەموو کارێک بۆ رێگرتن لە دووبارەبوونەوەی رووداوەکان دەگرینەبەر.

بەگوێرەی بڕیارەکانی یوێفا، ئەمجارە زۆر ئەستەمە هیچ هاندەرێک بتوانێت لە یاریزانانی نێو یاریگا نزیکببێتەوە.

ئەستێرەی نەسڕ سەرنجی تەواوی لەسەر یارمەتیدانی هەڵبژاردەکەی داناوە و ئەسیستەکەی لە یاری رابردوودا بەرامبەر تورکیا بۆ بڕونۆ فێرناندێز، سەرنجی تەواوی میدیا و هەوادارانی راکێشا، بۆیە هەوڵەکانی هاندەران بۆ گەیشتن بە ئەستێرە پۆرتوگالییەکە بە ئاسانی ناوەستێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button