کۆپا ئەمێریکا 2024گرنگترین

راهێنەری کۆستاریکا پەیامێکی توند ئاڕاستەی بەڕازیل دەکات

''لە هیچ هەڵبژاردەیەک ناترسین''

Yariga App

یاریگا –

گوستاڤۆ ئالڤارۆ، راهێنەری هەڵبژاردەی کۆستاریکا دووپاتیدەکاتەوە، تیمەکەی لە بەڕازیل ناترسێت.

بڕیارە بەرەبەیانی ئەمشەو لە گەڕی یەکەمی کۆپا ئەمێریکا بەڕازیل رووبەڕووی کۆستاریکا دەبێتەوە، راهێنەرە ئەرجەنتینییەکە روونیکردووەتەوە، دەرفەتی هەردوو هەڵبژاردە یەکسانە و لەڕووی هونەرییەوە دەتوانن رێگری لە بەڕازیل بکەن.

بەڕازیل هەڵبژاردەیەکی رێزلێگیراوە، بەڵام لێی ناترسین. ئەگەر یەکێک لە یاریکردن بترسێت، باشتروایە یاری نەکات. بە رۆحیەتی بەرز دەتوانین بەسەر زۆر بابەتی هونەری سەربکەوین. ئەگەر دوو یاریزانی بەڕازیلی لە شوێنێک بن، ئەوا پێویستە سێ یاریزانی کۆستاریکا لە هەمان شوێندا بن.

ئالڤارۆ سوورە لەسەر بردنەوەی یارییەکە

تۆپی پێ تاکە وەرزشە، کە بەر لە دەستپێکی یارییەکان نازانیت سەردەکەویت یاخود نا، بەڵام ئەوەی گرنگە، پێویستە یارییەکی باش بکەین.

راهێنەری هەڵبژاردەی کۆستاریکا پێی وایە، لە دوای مۆندیالی 2022 و رۆیشتنی تیتێ لە پۆستی راهێنەرایەتی، بەڕازیل بە دۆخێکی ناجێگیردا تێدەپەڕێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button