گرنگترینیۆرۆی 2024

دۆخی یاریزانەکەی هەنگاریا چۆنە؟

دوا زانیاری لەسەر دۆخی تەندروستی ڤارگا

Yariga App

یاریگا –

مارکۆ رۆسی، راهێنەری هەڵبژاردەی هەنگاریا دووپاتیدەکاتەوە، دۆخی بارناباس ڤارگا جێگیرە.

هەنگاریا لە دوا ساتەکاندا بە گۆڵێک لە سکۆتلاندی بردەوە و هیواکانی بۆ گەیشتن بە قۆناخی 16 زیندوو کردەوە.

بەڵام لە خولەکی 69دا، ڤارگا ترسی خستە نێو دڵی هەوادارانی تۆپی پێ، کاتێک لە تۆپێکی بەرزدا بەر گۆڵپارێزی سکۆتلاند کەوت و ئازارێکی زۆری پێگەیاند.

هەرزوو تیمەکانی پزیشکی چوونە سەر چیمەنی یاریگا و سیناریۆی کەوتنە خوارەوەی کریستیان ئێریکسن، ئەستێرەی دانیمارکییان بە بیر خەڵک هێنایەوە.

راهێنەری هەنگاریا لە دوای یارییەکە روونیکردەوە

دۆخی تەندروستی ڤارگا مەترسیدارنییە، بە زووترین کات نەشتەرگەری بۆ دەکرێت، چونکە ئێسکی دەموچاوی شکاوە و چیدیکە ناتوانێت بەشداری یارییەکانی یۆرۆ بکات.

یەکێتیی تۆپی پێی هەنگاریا دووپاتیکردەوە، ڤارگا لە هۆش خۆی نەچوو، بەڵام لە نەخۆشخانە خەوێندرا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button