دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ سیلڤا مان سیتی جێدەهێڵێت و ویڵیامس بووەتە بابەتی گەرمی گەورەکانی ئەوروپا
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی هاوینەدا
یاریگا –
بایرن میونشن گرنگی بە ئەستێرەیەکی مانچێستەر سیتی داوە، بۆڕووسیا دۆرتموند نزیکە لە گواستنەوەی یاریسازێکی برایتن و ئارسیناڵ و چێڵسی داوای گەوهەرە نوێیەکەی ئیسپانیا دەکەن…
بایرن میونشن گرنگی بە گواستنەوەی بێرناردۆ سیلڤا، یاریزانی مانچێستەر سیتی داوە، مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی 50 ملیۆن پاوەندە – ستار
بۆڕووسیا دۆرتموند زۆر نزیکە لە گواستنەوەی پاسکال گڕۆس، یاریزانی برایتن – سکای دۆچلاند
میکێل ئارتێتا، راهێنەری ئارسیناڵ بڕیاریداوە هەموو هەوڵێک بۆ گواستنەوەی نیکۆ ویڵیامس، ئەستێرەی ئاتلێتیک بیلباو دەدات – ئێکسپرێس
مانچێستەر یونایتد ئامادەیە 55 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی ئامادۆ ئۆنانا، یاریزانی ئێڤەرتن خەرج بکات – موندۆ دێپۆرتیڤۆ
یانەکانی چێڵسی و پاریس سانجێرمانیش چاویان بڕیووەتە ویڵیامس – تیم تۆک
مانچێستەر یونایتد و لیڤەرپوول ئۆفەری فەرمییان پێشکەشی لیل کردووە، تاوەکو لێنی یۆرۆ بگوازنەوە، بەڵام یاریزانە فەڕەنسییەکە ریال مەدریدی دەوێت – مارکا
رود ڤان نیستێلڕۆی دەبێتە ئەندامی نوێی ستافی راهێنەرانی مانچێستەر یونایتد لەگەڵ ئێریک تێن هاخ – فابریزیۆ رۆمانۆ
نیوکاسڵ یونایتد پلانی دەستبەرداربوونی لە کاڵوم ویڵسن داڕێشتووە، ئەمەش ئەگەر بتوانن دۆمینیک کالڤێرت-لێوین، هێرشبەری ئێڤەرتن بگوازنەوە – فووتبۆڵ ئینسایدەر
لیۆن چووەتە نێو رکابەرییەکانی گواستنەوەی یانکوبا مێنتێ، یاریزانی نیوکاسڵ یونایتد –فابریزیۆ رۆمانۆ
نۆتینگهام فۆڕێست گفتوگۆکانی لەگەڵ ئاستۆن ڤیلا لەبارەی گواستنەوەی لامار بۆگارد دەستپێکردووە – فووتبۆڵ ئینسایدەر