عێراقکوردستان

راهێنەر و یاریزانانی دهۆک و هەولێر دوای یاری کلاسیکۆ قسەی خۆیان کرد

Yariga App

یاریگا-

کلاسیکۆی کوردستان لە خولی ئەستێرەکانی عێراق لە نێوان دهۆک و هەولێر کۆتایی هات و دوای یارییەکەش ئەحمەد خەڵەف و سەمیر بابۆ لەگەڵ دوو یاریزانی هەر دوو یانە قسەی خۆیان دەربارەی ئەنجامی یاریەکە کرد.

دوای سەرکەوتنیان بە ئەنجامی 2 _ 1 گۆڵ بەرامبەر هەولێر لە گەڕی 34ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق، ئەحمەد خەلەف راهێنەری دهۆک دوای کۆتایی هاتنی یاریەکە لە کۆنگرە رۆژنامەوانی بۆ دەزگاکانی راگەیاندن گوتی :

بەختێکی باشتر بۆ هەولێر کە ئاستێکی باشیان پێشکەشکرد، لە ماوەی چوار رۆژ توانیمان شەش خاڵ بەدەستبهێنین وێرای ماندوو بوونمان لە گەشتەکان، پارێزگاریمان لە سەرکەوتنەکان کرد کە لە مێژوودا دهۆک باڵا دەستی بە سەر هەولێرەوە هەیە، گێمی دووەم هەلمان زۆر بوو دەمانتوانی گۆڵی تریش تۆمار بکەین.

محەمەد سەعید یاریزانی بەرگری باڵی چەپی دهۆک بەمشێوەیە باسی کلاسیکۆی کوردستانی لە خولی ئەستێرەکانی عێراق کرد:

سێ خاڵ بەرامبەر تەڵەبە لە دەرەوەی یاریگای خۆمان و دواتر بردنەوە لە هەولێر کە یەکێک لە قورسترین یارییەکان بوو کارێکی زۆر باش بوو، پیرۆزبایی لە دەستەی کارگێڕی و هاندەران دەکەم دەخوازم لە سەر بردنەوە بەردەوام بین.

سەمیر بابۆ راهێنەری هەولێر دەرباری ئەنجام و ئاستی یاریەکە قسەی خۆی کردوو دەڵێت ئاستێکی زۆر باشمان پێشکەش کرد شایستەی دۆڕان نەبووین، بابۆ زیاتر گوتی:

هەلی زۆرمان هەبوو لە یاریەکە گۆڵ تۆمار بکەین بەڵام یاریزانەکان سەرکەوتوو نەبوون، شایستەی ئەم ئەنجامە نەبووین چونکە ئاستێکی باشمان پێشکەش کرد و دەکرا خاڵیکیش بەدەستبهێنین، سوپاسی یاریزانەکانم دەکەم پاڵەوانانە دەرکەوتن.

ئەمجەد رازی گۆڵکاری مێژوویی هەولێر کە تەنیا چەند خولەکێکی کەم بەشداری لە یاریەکە کرد ئەویش لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکە ئامادە بوو تیایدا کە زۆر بەکورتی سەبارەت بە یاریەکە گوتی ئێمە شایستەی شکست نەبووین، لە یارییەکانی داهاتوو قەرەبووی دەکەینەوە.

بەم سەرکەوتنە دهۆک کۆی خاڵەکانی گەیاندە 55 خاڵ و لە خانەی شەشەم دێت، هەولێریش بە 36 خاڵ لە خانەی 14ەمـی خولی ئەستێرەکانی عێراق مایەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button