دیشام رەتیدەکاتەوە به‌شداریكردنی ئێمباپێ یەکلایی بکاتەوە
یاریگا –
دیدیە دیشامپ، راهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا دووپاتیکردەوە کە کیلیان ئێمباپێی کاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا لەو به‌رنامه‌كه‌ی بۆ چاکكبوونەوەی لوتی بۆی دانراوه سوودی وه‌رگرتووه.
دێشامپ له‌باره‌ی ئێمباپێ گوتی، ئێمباپێ سوودی له‌و پرۆگرامه وه‌رگرتووه كه بۆشكانی لووتی بۆی دانراوه، به‌ڵام هێشتا به‌ته‌واوی نازانرێت ده‌توانێت به‌رامبه‌ر پۆڵه‌ندا یاریی بكات یاخود نا له كاتی خۆی ئه‌وه ده‌زانن.
دیشامپ روونیشیکردەوە، ئاوسانەکەی لووتی كلیان رۆژانە بەرەو باشتر دەچێت و هەموو شتێک بە ئاراستەیەکی دروستدا دەڕوات، ئێمباپێ پێی باشه به‌بێ ده‌مامك یاریی بكات به‌ڵام پزیشكه‌كان ره‌تیده‌كه‌نه‌وه.
ئێمباپێ لە یاریی به‌رامبه‌ر نەمسا تووشی شكانی لووتی بوو، لە گه‌ڕی دووەمی یۆرۆ به‌رامبه‌ر هۆله‌ندا نه‌یتوانی یاریی بكات و لەسەر کورسی یەدەگ دانیشتبوو به‌شداری یارییه‌كه‌ی نه‌كرد.
رۆژی سێشەممە ، لە کۆتایی یاریی قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا رووبه‌رووی پۆڵه‌ندا ده‌بێته‌وه، كه ئه‌وه‌ی دووه‌میان به‌فه‌رمی ماڵئاوایی له یۆرۆ كردووه، فه‌ڕه‌نساش به‌رێژه‌یه‌كی زۆر گه‌یشتنی به قۆناخی داهاتوو مسۆگه‌ر كردووه.