گرنگترینیۆرۆی 2024

چوامینی باسی ئەگەرەکانی بەشداریکردنی ئێمباپێ لە یاری داهاتوو دەکات

کیلیان زۆر بەپەرۆشە

Yariga App

یاریگا –

ئۆرێلیەن چوامینی، یاریزانی فەرەنسا نوێترین زانیاری لەسەر پێکانەکەی کیلیان ئێمباپێ ئاشکرا دەکات.

کاپتنی فەرەنسا بەشداری لە یاری رابردووی فەرەنسا بەرامبەر هۆڵەندا نەکرد، ئەمەش دوای ئەوەی لووتی لە یاری یەکەم بەرامبەر نەمسا شکا. هەرچەندە تاوەکو ئێستا بەشداری لە یۆرۆ یەکلایینەکراوەتەوە، بەڵام هیوای زوو گەڕانەوەی زیادبووە.

چوامینی لە پرێس کۆنفرانسی پێش یارییەکەیان بەرامبەر پۆڵەندا روونیکردەوە

پێم وایە کیلیان دەیەوێت بەشداری لە یاری داهاتوودا بکات. خەریکە لە دانانی دەمامک رادێت. رەنگە بیەوێت بەبێ دەمامک یاری بکات، بەڵام پزیشکان رێگەی پێنادەن. کاتێک ئەو لە یارییەکان ئامادە دەبێت، زۆر بژاردەمان بۆ زیاد دەکات.

سێشەممە پاڵەوانی مۆندیالی 2018 بەرامبەر پۆڵەندا دوا یاری قۆناخی کۆمەڵەکان دەکات، کەڵەشێرەکان هەوڵ بۆ بەدەستهێنانی پلەی یەکەمی کۆمەڵەکەیان دەدەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button