کۆپا ئەمریکاکۆپا ئەمێریکا 2024گرنگترین

ئایا ئێمباپێ رۆڵی تۆ لە ریاڵ مەدرید كه‌مده‌كاته‌وه‌؟ رۆدریگۆ وەڵام دەداتەوە

شانازی به‌پۆشینی درێسی ژماره‌ 10 ده‌كه‌م

Yariga App

یاریگا –

رۆدریگۆ رایگەیاند، خۆشحاڵ دەبێت کە لەگەڵ کیلیان ئێمباپی یاری بکات، کە ئەو یاریزانە وەک یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی جیهان دەیبینێت.

رۆدریگۆ گۆسی بەڕازیلی، هێرشبەری یانەی ریال مەدرید، كه‌  لە کەمپی مه‌شقی هەڵبژاردەی به‌رازیله‌ بۆ بەشداریكردن له‌ پاڵەوانێتی کۆپا ئەمریکا له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند، بۆ من یاریکردن لەگەڵ ئێمباپێ جێگەی خۆشحاڵییە، هەمیشە ئەوەم بە روونی راگەیاندووە ئەو زۆر یارمەتی تیپەکەمان دەدات، هەروەها بەشداری لە بەهێزکردنی تیپەکەمان دەکات.

پرسیار له‌ رۆدریگۆ كرا ئایا هاتنی ئێمباپێ شوێنی تۆ له‌ ریال مه‌درید ده‌گرێته‌وه‌؟ یاریزانە بەڕازیلییەکە وه‌ڵامی دایه‌وه‌ گوتی، هاتنی ئه‌و دڵخۆشم دەکات، بەڵام ئێستا کاتێکی گونجاو نییە نامه‌وێت سه‌رنجم له‌سه‌ر كۆپا ئه‌مه‌ریكا لابچێت، دەمەوێت سەرنجم لەسەر هەڵبژاردەی ووڵاته‌كه‌م بێت، ئێمباپێش لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەیدا لە پاڵەوانێتی یۆرۆ یاری دەکات.

رۆدریگۆ گۆس باسی له‌وه‌شكرد، نەوەی من هێشتا پێویستی بە سەلماندنی لێهاتووییان هه‌یه‌، هەروەها ژمارەکانم لەگەڵ ریاڵ مەدرید لەم وەرزەدا باشن، بەڵام دەکرا باشتر بوونایە.

لە درێژەی قسەکانیدا گوتی، کاتی ئەوە هاتووە پاڵەوانێتییەک بەدەستبهێنین، دەبێت بە نازناوێک لێهاتوویی خۆمان بسەلمێنین، بەپه‌رۆشم بۆ ئەوەی بچمه‌ یاریگا بۆ یەکەمجار له‌ کۆپا ئەمریکا یاری بكه‌م.

له‌ كۆتاییدا گوتی، شانازی بە پۆشینی درێسی ژمارە 10 ده‌كه‌م، کە ئەفسانەیەکی وەک پێلێ لەبەری کردبوو، مایەی شانازی و دڵخۆشییە، ئاگاداری ئه‌و بەرپرسیارێتییەم به‌ پۆشینی ئه‌م درێسه‌، چاوی جیهان بە درێسی ژمارە 10 لەسەر من دەبێت، هیوادارم کاری باش بکەم و بگەمە بەرزترین ئاست.

بابەتی زیاتر

Back to top button