راپۆرتی تایبەتعێراقگرنگترین

ئیبراهیم غازی؛ ئەو هێرشبەرە کوردەی کێبڕکێی گۆڵکارە گرانبەهایەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق دەکات

کوڕە باڵەکییەکە نەبووایە یانەی حدوود لەجیاتی ئەوەی لە پلەی نۆیەم بێت لە پلەی حەڤدەم دەبوو

Yariga App

یاریگا –

ساڵێک لەمەوبەر کوڕێکی باڵەکایەتی تەنیا بە 60 ملیۆن دینار چووە ریزەکانی یانەی حدوود، کەچی ئێستا کێبڕکێی گۆڵکارە گرانبەهایەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق دەکات، نەهاتووم بە شان و باڵی سۆن هیونگ مینە کوردەکەدا هەڵببدەم، با بە ژمارە راستی ئاستبەرزیی ئەو کوڕە کوردەتان بۆ بخەمەڕوو.

ئیبراهیم غازی لەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق لە 27 یاری 16 گۆڵ و 6 ئەسیستی کردووە، واتە بەشداریی 22 گۆڵی یانەکەی کردووە، ئیبراهیم 8 گۆڵی بە پێناڵتی کردووە و گۆڵکردن بە پێناڵتی بۆ ئەم هێرشبەرە وەکو ئاوخواردنەوە وایە.

ئیبراهیم غازی لەو 27 یارییەی بەشداریی کردووە تەنیا لە یارییەکیان یەدەک بووە و کۆڵەگەی سەرەکی ئەم وەرزەی یانەی حدوودە، ئەم هێرشبەرە کوردە گەرچی لە 7 یاریی یانەکەی لە خولی ئەستێرەکان دابڕاوە، بەڵام ، لەو 33 گۆڵەی ئەم وەرزە حدوود لە خولەکە تۆماریکردوون %48ـی گۆڵەکانی یانەکە بە پێیەکانی گۆڵکارە کوردەکە کراون، نەک ئەوەندە بەڵکو ئیبراهیم غازی بەشداریی %66ـی گۆڵەکانی یانەکەی کردووە.

ئیبراهیم غازی بەو 16 گۆڵەی بۆ یانەکەی کردوویەتی 15 خاڵی بەدەستهێناوە، واتە لەو 45 خاڵەی حدوود لەم وەرزە بەدەستیهێناون، ئیبراهیم غازی رۆڵی یەکلاکەرەوە و راستەوخۆی لە بەدەستهێنانی 15 خاڵ هەبووە، ئەگەر گۆڵ و ئەسیستەکانی کوڕە باڵەکییەکە نەبوونایە، ئێستا حدوود لەجیاتی ئەوەی لە پلەی نۆیەم بێت، دەبووایە لە پلەی حەڤدەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق لە لێواری دابەزین بێت و شەڕ لەپێناوی مانەوە بکات.

هێرشبەرەکەی پێشووی نەورۆز و دهۆک لەم وەرزە لە چوار یاری بە باشترین یاریزانی یارییەکان دەستنیشانکراوە، لە یارییەکانی قاسم و هەولێر و نەفتی وەسەت و مینا بە پیاوی یارییەکان دەستنیشانکراوە.

نرخی گرێبەستەکەی گۆڵکارە کوردەکە تەنیا 60 ملیۆن دینارە، کەچی لە سەرووی ریزبەندیی گۆڵکارانی خولەکە کێبڕکێی ئەو هێرشبەرانە دەکات کە گرێبەستی گرانبەها و گەورەیان کردووە، ئیبراهیم لەدوای ئەیمەدن حوسێن و عەلائەدین دالی سێیەم گۆڵکاری خولەکەیە، لەکاتێکدا نرخی گرێبەستی هێرشبەرەکەی قوە جەوییە نزیکەی 400 ملیۆن دینارە و نرخی گرێبەستەکەی هێرشبەرە سوورییەکەی نەفتی میسانیش 130 ملیۆن دینارە، لەوانەیە بڕوا نەکەن، بەڵام ئەم وەرزە ئیبراهیم غازی هێندەی مەحموود مەواس هێرشبەری شوڕتە گۆڵی کردووە لەکاتێکدا گرێبەستی هێرشبەرە سوورییەکە نزیکەی 370 ملیۆن دینارە.

ئیبراهیم غازی لەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق
ئیبراهیم غازی لەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق

بابەتی زیاتر

Back to top button