ئینگلتەراگرنگترین

هاکەرێک بە هەزاران بەڵگەی سەرپێچییەکانی دارایی مانچێستەر سیتی دەستدەکەوێت

هاکەرەکە پۆرتوگالییە و هەڕەشەی بڵاوکردنەوەیان دەکات

Yariga App

یاریگا –

هاکەرێک هەڕەشەی ئاشکراکردنی بەڵگەکانی دژی مانچێستەر سیتی لەبارەی سەرپێچی داراییەکانی یانەکە دەکات.

رۆژنامەی سەن بڵاویکردووەتەوە، هاکەرێک بە ناوی روی پینتۆ، هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی سەدان بەڵگە لە دژی مانچێستەر سیتی دەکات. هاکەرە پۆرتوگالییەکە دووپاتیدەکاتەوە، هەزاران ئیمەیڵی دەستکەوتووە کە سەرپێچیی دارایی مان سیتی پشتڕاست دەکاتەوە.

مانگی رابردوو، تیمەکەی پێپ گواردیۆلا چوارەمین نازناوی لەسەریەکی پرێمەرلیگی بردەوە، بەڵام مان سیتی چاوەڕێی بڕیاری دادگایە، لەبارەی ئەو 115 سەرپێچییەی کە بە پێشێلکردنی یاری خاوێن تۆمەتبارکراوە، پێشبینی دەکرێت لە نۆڤێمبەر/تشرینی دووەمی داهاتوو، کەیسەکە یەکلاییبکرێتەوە.

پینتۆ بە ڤیدیۆ بەشداری لە کۆنفرانسی OffShore-Alertدا کرد و گوتی

مانچێستەر سیتی تەواوی تۆمارە داراییەکانی لەگەڵ پرێمەرلیگ بەشکردووە، هەموو وردەکاری سەرپێچییەکان لەلای پرێمەرلیگ هەیە. پێنج هاڕد دڕایڤی پڕ لە بەڵگەم رادەستی دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا و فەرەنسا کردووە، پێم وایە لە دوای لێکۆڵینەوەکان، مانچێستەر سیتی تاوانبار دەردەچێت.

لەبارەی ئاشکراکردنی بەڵگەکانی دژی مان سیتی، هاکەرەکە روونیکردەوە

رۆژێک لە رۆژان تەواوی بەڵگەکانی دژی مانچێستەر سیتی بڵاودەکرێنەوە، ناتوانم کاتێکی دیاریکراوی بۆ دەستنیشان بکەم.

تاوەکو ئێستا دیارنییە پرێمەرلیگ چۆن مامەڵە لەگەڵ کەیسەکەی مان سیتی دەکات. ریچارد ماستەرس، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پرێمەرلیگ پێشتر روونیکردەوە، لە داهاتووێکی نزیکدا کەیسەکە تەواو دەبێت. ریچاردس باسی لە رۆژی گوێگرتن لە وەڵامەکانی مان سیتی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام جەختی لە نهێنی پڕۆسەکە تاوەکو رۆژی یەکلاییکردنەوە کردەوە.

لەگەڵ دەستپێکی وەرزی رابردوو، 115 تۆمەتی سەرپێچی دارایی خرانە پاڵ مان سیتی. ئەگەر تۆمەتەکان ساخ ببەنەوە، مەترسی دابەزینی یانەکە بۆ چامپیۆنشیپ دەکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button