عێراقکوردستان

نەورۆز بەرامبەر نەجەف و زاخۆش لە میسان یاری دەکات

Yariga App

یاریگا-

لە گەڕی 34ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق، نەورۆز لە یاریگای مەلعەبەکە لە سلێمانی رووبەرووی نەجەف دەبێتەوە، زاخۆش لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر نەفتی میسان یاری دەکات.

ئێوارەی ئەمڕۆ یەک شەممە ( 23ـی حوزەیرانی / یۆنیۆی 2024)  کاتژمێر 7:30ـی شەو لە رۆژی دووەمی یارییەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق، زاخۆ دەبێتە میوانی نەفتی میسان، بۆ ئەم یاریە زاخۆ توانای هەر دوو یاریزان ئەحمەد ئیبراهیم و محەمەد نومی و لەگەڵ گەڕانەوەی تەڵاڵ بەلوشی راهێنەری بۆ دەگەڕێتەوە کە لە دوو یاری پێشووتر بە هۆی سزادانەوە ڕاگیرا بوون، لە مێژوودا نەفتی میسان و زاخۆ 12 یارییان بەرامبەر یەکتر کردووە، هەر یەکەیان دوو سەرکەوتنیان بەرامبەر یەکتر تۆمار کردووە و لە هەشت یاریشدا یەکسان بوونە.

زاخۆ 59 خاڵی هەیە لە خانەی پێنجەمە و نەفتی میسانیش بە 39 خاڵ لە خانەی دوازدەمی ریزبەندی خولی ئەستێرەکانی عێراق دێت.

کاتژمێر 4:45خولەک نەورۆز لە یاریگای مەلعەبەکە لە سلێمانی رووبەرووی نەجەف دەبێتەوە، نەجەف ئەم وەرزە بە راهێنەرایەتی عەبدولغەنی شەهد و گۆڵپارێزی کوڕد سەرهەنگ موحسین ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکەن و لە قۆناخی دووەمی خولەکەش تەنها یەک یاری دۆڕاوە ئەویش بەرامبەر قوەی جەوی بوو، هەر دوو یانە لە مێژوودا پێنج یارییان بەرامبەر یەکتر کردووە، نەورۆز دوو سەرکەوتنی بە دەستهێناوە و نەجەفیش بە هەمان شێوە دوو یاری براوە بووە و لە یاریەکیش یەکسان بوونە.

نەجەف بە 59 خاڵ و جیاوازی گۆڵ لەگەڵ یانەی زاخۆ لە خانەی چوارەمە و نەورۆزیش 51 خاڵی هەیە و لە ریزبەندی حەفتەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button