ئه‌ڵمانیاگرنگترینیۆرۆی 2024

کوردە تاقانەکەی یۆرۆی 2024؛ دەنیز ئونداڤ بۆیەکەمجار لەبارەی کوردبوونی خۆی دەدوێت

کوردبوونی خۆی دووپات دەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

دەنیز ئونداڤ بۆیەکەمجار لەبارەی کوردبوونی خۆی دەدوێت و دوای ئەوەی یەکەم یاریی لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپا کرد، کوردبوونی خۆی دووپاتکردەوە.

دەنیز ئونداڤ یاریزانی کوردی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە هاوشانی کریس فیوریش ناوەڕاستکاری هەڵبژاردەکەی ئامادەبوو، پێش یاریی ئەمشەویان بەرامبەر سویسڕا لە کۆمەڵەی یەکەم لە وەڵامی میدیاکاران کوردبوونی خۆی دووپاتکردەوە و گوتی ‘من بنەچەم کوردە’.

یەکێک لە رۆژنامەنووسە ئەڵمانییەکان لە پرێس کۆنفرانسەکە لە ئونداڤی پرسی ‘پرسیارێک بۆ تۆ دێنیس، تۆ گوتت تورکیا بژاردەی دووەمت بووە، رەگی تورکیت تێدایە، چۆن ئاستی تورکیا هەڵدەسنگێنیت؟’. لە وەڵامدا هێرشبەرە کوردەکەی مانشافت گوتی :’ یەکەم شت، رەگ و ریشەم کوردییە، من کوردم’.

هێرشبەرەکەی شتوتگارتی ئەڵمانی کە بە رەسەن خەڵکی باکووری کوردستانە، لە یاریی بەرامبەر هەنگاریا کە مانشافت بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر بردنەوەی بەدەستهێنا، لە خولەکی 84 هاتە ناو یاریگا و یەکەم یاریی خۆی لە پاڵەوانێتییە فەرمییەکان بە درێسی ئەڵمانیا کرد.

دەنیز ئونداڤ 19ـی یۆلیۆ/تەممووزی 1996 لە ماڵباتێکی کورد لە شارۆچکەی ڤارێل لە ئەڵمانیا لەدایکبووە، ئونداڤ و ماڵباتەکەی بە رەسەن خەڵکی شارۆچکەی وێرانشارن لە شاری ئورفا کە کەوتووەتە پارێزگای رحا لە باکووری کوردستان.

Deniz Undav

کۆتایی ساڵی رابردوو کاتێک دەنیز ئونداڤ یاریزانی ئێستای یانەی شتوتگارتی ئەڵمانی لەلایەن هەڵبژاردەی تورکیاوە بانگهێشتکرا بۆ ئەوەی یاریی بۆ هەڵبژاردەکە بکات، ئەو یاریزانە کوردە گوتی ‘ئەز کوردم و نامەوێت یاریی بۆ هەڵبژاردەی تورکیا بکەم و چاوەڕێ دەکەم بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بکرێم’.

ئونداڤ لەدوای تۆمارکردنی یەکێک لە گۆڵەکانی لە بۆندسلیگا لەسەر شێوازی جۆرێکی شایی باکووری کوردستان ئاهەنگی گێڕا.

رەگ و ریشەم کوردییە، من کوردم.

بابەتی زیاتر

Back to top button