گرنگترینیۆرۆی 2024

پریڤیوی یاری; ئەڵمانیا – سویسرا لە قۆناخی كۆمەڵەكانی یۆرۆ

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ هەردوو هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و سویسرا سێیەم و كۆتا یاری خۆیان لە قۆناخی كۆمەڵەكانی یۆرۆی 2024 ئەنجام دەدەن.

وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و هەڵبژاردەی سویسرا رووبەڕووی یەك ببنەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی سێیەم و كۆتایی قۆناخی كۆمەڵەكانی یۆرۆی 2024.

ئەڵمانیا بە كۆكردنەوەی شەش خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی كۆمەڵەی یەكەم و سویسراش بە چوار خاڵ لە ریزبەندی دووەمی كۆمەڵەی یەكەم دێت.


دوایین هەواڵی پێكانی هەردوو هەڵبژاردە:

ناگلسمان راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا رایگەیاند هیچ پلانێكی بۆ گۆڕینی پێكهاتەكەی نییە و دەیەوێت بە پێكهاتەی سەرەكییەوە بەرامبەر سویسرا یاری بكات، سەرەڕای سەركەوتنیان بە قۆناخی داهاتوو.

مورات یاكینی راهێنەری هەڵبژاردەی سویسراش رایگەیاند تەواوی یاریزانەكانی ئامادەن و هیچ پێكانێكیان نیە.


مێژووی رووبەرووبوونەوەی نێوان ئەڵمانیا و سویسرا:

هەردوو هەڵبژاردە پێشتر بە یارییە فەرمی و دۆستانەكانەوە 53 جار رووبەڕووی یەك بوونەتەوە، لە 36 یاری ئەڵمانیا براوە بووە و لە نۆ یاریش سویسرا، هەشت یاریش یەكسان بوون.

ئەڵمانییەكان 142 گۆڵییان كردووە و سویسرییەكانیش 69 گۆڵ.


لێدوانی جولیان ناگلسمان پێش رووبەرووبوونەوەی سویسرا:

یارییەكی سەرنجڕاكێش دەبێت و ئێمە دەمانەوێت بردنەوە بەدەستبهێنین، سویسرا باشترین ركابەرە كە لە قۆناخی كۆمەڵەكاندا رووبەروویان دەبینەوە.

لێدوانی مورات یاكین پێش رووبەرووبوونەوەی ئەڵمانیا:

لە دوو یاری سەرەتادا ئەنجامی باشمان بەدەستهێنا، ئێستاش لێرەین و لە دۆخێكی باشداین، دەمانەوێت كاتێكی سەخت بە ئەڵمانیا بدەین.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی سویسرا:

گۆڵپارێز: یان سۆمەر

هێڵی بەرگری: فابیان شار،مانوێل ئاكانجی، ریكاردۆ رۆدریگێز

هێڵی ناوەند: ڤیدمێر، فڕێولەر، گرانیت شاكا، ئایبیشەر

هێڵی هێرشبردن: دان ندۆی، برێل ئێمبۆلۆ، روبن ڤارگاس

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئەڵمانیا:

گۆڵپارێز: مانوێل نۆیەر

هێڵی بەرگری: میتوڵشتێت، جۆناسان تا، رودیگەر، كیمیچ

هێڵی ناوەند: تۆنی كروس، ئاندریخ، گوندۆگان

هێڵی هێرشبردن: فیرتز، فولكروگ، موسیالا

بابەتی زیاتر

Back to top button