ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

هەوڵەکانی بارسێلۆنا بۆ گواستنەوەی ئەستێرەکەی سیتی شکستی هێنا

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا چیتر چانسی گواستنەوەی بێرناردۆ سیلڤای ئەستێرەی پورتوگالی مانچێستەر سیتی نییە.

لە دوو ساڵی رابردوودا بارسێلۆنا زۆر هەوڵی گواستنەوەی سیلڤای دا و لە نزیکەوە چاودێری بارودۆخی ئەم یاریزانە کردبوو و هیوای خواستبوو بتوانێت ئۆفەرێکی پێشکەش بکات کە لەلایەن بەڕێوەبەرانی مانچێستەر سیتی و خودی یاریزانەکەوە پەسەند بکرێت و چانسی یاریی کردنی بۆ بارسێلۆنا هەبێت.

بە تایبەتی چاڤی، راهێنەری وەرزی پێشووی بارسا زۆر سەرسامی تواناکانی ئەم ئەستێرە پورتوگالییە بوو، هەر لە یەکەمین مانگەکانی لەسەر کورسی یەدەگی بارسێلۆنا، جەختی لە بەڕێوەبەرانی ئەم یانەیە کردبووەوە کە پێویستە هەموو هێزی خۆیان بەکاربهێنن بۆ گواستنەوەی بێرناردۆ، بەڵام لەدوای تیپەڕبوونی چەند پەنجەری گواستنەوەی هاوینە رووی نەدا.

ئێستا رۆژنامەی مارکای ئیسپانی بانگەشەی ئەوەی کردووە، گواستنەوەی ئەم یاریزانە بۆ کاتالۆنیا بە کردەوە رەتدەکرێتەوە، چونکە دوا وادەی بەکارهێنانی بڕگەی کۆتاییهێنان بە گرێبەستەکەی لەگەڵ سیتی بە بەهای 60 ملیۆن یۆرۆ لە مانگی حوزەیران کۆتایی دێت، بارساش توانای داراییەکەی رێگرە بڕە پارەیەکی لەو شێوەیە بدات.

دوای قبوڵکردنی سەرکردایەتی بارسا، هانسی فلیک بە بەڕێوەبەرانی ئەم یانەیەی راگەیاند کە بە تامەزرۆییەوە حەز دەکات لەگەڵ سیلڤادا کاربکات، بەڵام ئەمە لانیکەم لەم هاوینەدا روونادات. بارودۆخی دارایی ئەم یانەیە وایکردووە بتوانن لە باشترین حاڵەتدا لە مانگی ئابدا بڕی 60 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی مانچێستەر سیتی بکەن، کە ئەم یانە ئینگلیزییەکە ئەم وادەیە قبوڵ ناکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button