ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

لویس دیاز چاوەڕێی بارسێلۆنایه‌ قوربانی بۆ بدات

Yariga App

یاریگا –

لویس دیاز ئەستێرەی یانەی لیڤەرپوڵ چاوەڕێی ئەوە دەکات بارسێلۆنا قوربانی بدات بۆ ئەوەی لە میرکاتۆی هاوینەدا گرێبەستی لەگەڵدا بکات.

بەگوێرەی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، دیاز یەکەم بژارده‌ی بارسیڵۆنایه‌ بۆ به‌هێزكردنی باڵی چەپی یانه‌كه‌، لەپێش نێکۆ ویلیامز ئەستێرەی ئەتلەتیک بلباو دێت، ئەمەش بەهۆی ئەزموون و توانای تۆمارکردنی گۆڵەوە.

رۆژنامە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوە کردووە، باوکی دیاز خۆشەویستی کوڕەکەی بۆ بارسێلۆنا نەشاردۆتەوە، خەونیشی دەبینێت رۆژێک نوێنەرایەتی یانە كاتالۆنیه‌كه‌ بکات.

دیاز چاوەڕێی ئەوە دەکات کە بارسێلۆنا رافینیا بکاتە قوربانی، بۆ ئەوەی ئەو پارەیەی لە فرۆشتنەکەیدا دەستی ده‌كه‌ویت بۆ گواستنەوەی ئەستێرەکەی لیڤەرپوول بەکاربهێنێت.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ روونیشیکردەوە، دیاز درک بەوە دەکات کە دیکۆ، بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی بارسێلۆنا ئاره‌زووی زۆری هه‌یه‌ بیگوازێته‌وه‌، هەروەها لەکاتی یاریکردنی بۆ یانه‌ی پۆرتۆ لە نێوان مانگی تەمموزی 2019 تا كانی دووه‌می ساڵی ​​2022 په‌یوه‌ندی له‌ نێوانیان هه‌بووه‌، یاریزانه‌كه‌ش حه‌ز ده‌كات درێسی یانه‌كه‌ بپۆشێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button