ئیسپانیاگرنگترینیۆرۆی 2024

رای ریال مەدرید لەسەر پێکانەکەی ئێمباپێ چییە؟

رۆژنامەی ئاس دوا وردەکارییەکان دەخاتەڕوو

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید بە نیگەرانییەوە چاودێری دۆخی کیلیان ئێمباپێ لەگەڵ هەڵبژاردەی فەرەنسا بکات.

یەکێتیی تۆپی پێی فەرەنسا پێشتر رایگەیاندبوو، ئێمباپێ پێویستی بە نەشتەرگەریی لووت هەیە، بەڵام بەهۆی یۆرۆ نەشتەرگەرییەکە دوادەخرێت و ئەمەش بووەتە هۆی نیگەرانی بەرپرسانی ریال مەدرید.

پێشبینی دەکرێت لە 14 ئاب/ئۆگەستی داهاتوو، ئێمباپێ یەکەم یاری فەرمی لەگەڵ ریال مەدرید لە بەرامبەر ئاتاڵانتا لە جامی سوپەری ئەوروپا بکات، بەڵام بەهۆی شکانی لووتی لە یارییەکەی نەمسا، گومانێکی زۆر لەسەر وادەی ئامادەبوونی دروستبووە، چونکە پێویستی بە نەشتەرگەرییە.

رۆژنامەی ئاس بلاویکردووەتەوە، لە دوای تەواوبوونی یۆرۆی 2024، ئێمباپێ نەشتەرگەری بۆ لووتی دەکات، پێشبینی دەکرێت بۆ ماوەی چوار تاوەکو پێنج هەفتە لە یاریگاکان دووربکەوێتەوە، بەڵام پزیشکانی هەڵبژاردەی فەرەنسا جەختیانکردووەتەوە، کیلیان لە ماوەی دوو هەفتەدا، بۆ یاریکردن ئامادە دەبێت.

رۆژنامەکە لە زاری بەرپرسێکی نێو دەستەی کارگێڕی ریال مەدرید ئاشکرایکردووە، بەرپرسانی یانە مەدریدییەکە داوایانکردووە، ئێمباپێ ئێستا نەشتەرگەرییەکە بکات و دوای نەخات، تاوەکو بەزووترین کات بۆ مەدرید ئامادەبێت.

ریال مەدرید چاوەڕێی سیناریۆکانی یۆرۆیە و سەیری ئەگەرەکانی دەرکردنی فەرەنسا و نەگەیشتنی بە دوا قۆناخەکان دەکات، چونکە دەستەی کارگێڕی دەیەوێت ئێمباپێ بەشداری یاری جامی سوپەری ئەوروپا بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button