ئه‌وروپابازاڕی گواستنه‌وه‌تورکیادەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

هاندەرانی تورکیا هەڕەشەی کوشتنی منداڵەکەی ئەستێرەیه‌كی چێڵسی دەکەن

Yariga App

یاریگا –

هاوژینی میچی باتشوایی، یاریزانی پێشووی یانەی چێڵسی، رایگه‌یاند، هاندەرانی فه‌نه‌رباچێ تورکی هەڕەشەی کوشتنی منداڵەکەیان کردووە، ئەمەش بەهۆی نزیکبوونەوەی هاوسەرەکەی له‌ گالاتاسەرای رکابەری سەرەکی یانه‌كه‌.

باتشوایی له ساڵی 2022وه درێسی یانه‌ی  فه‌نه‌رباچێ ده‌پۆشێت، له کۆتایی ئه‌م مانگه گرێبه‌سته‌که‌ی كۆتایی دێت، له‌م ماوه‌یه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی له‌ 75 یاریدا 44 گۆڵی كردووه‌، مێدیاكانی توركیا بڵاویانكرده‌وه‌، كه‌ یاریزانه‌كه‌ نزیكه‌ گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یانه‌ی گالاته‌سه‌رای واژۆ بكات.

بارەگای سەرەکی ئەو دوو یانەیە دەکەوێتە شاری ئیستەنبوڵ و یاری دێربی نێوان هەردوو تیپەکە بە یەکێک لە توندترین رووبەڕووبوونەوەکانی تۆپی پێ دادەنرێت.

ئەمێلی ماریا هاوسەری باتشوایی کۆمێنتەکانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام داخست و پروپاگه‌نده‌ی ئه‌وه‌ی کرد، کە هەڕەشە لە خێزان و منداڵەکەی کراوە و دەستدرێژی رەگەزپەرستیانەیان به‌رامبه‌ر كراوه‌.

نووسیویەتی، کاتێک نازانیت لە سێبەردا چی روودەدات، تاوانباری راستەقینە ئەوانەن کە بەرپرسیارێتی خۆیان لە ئەستۆ ناگرن کە هەڕەشە لە خێزانەکەم دەکەن و هیوای مردن بۆ کچەکەم دەخوازن، چەند شەرمە ! رەگەزپەرستی و هەڕەشەی کوشتن، خوای گەورە هەمووتان ده‌بینێت.

ئەگەری گواستنەوەی باتشوایر دوای ئەوە دێت کە یانەی فه‌نه‌رباچێ له‌ بەرامبەر رکابەرە سەرەکیەکەی كه‌ یانه‌ی گالاتاسەرایه‌ بردنەوەی نازناوی خولی تورکیای لەدەستدا، كه‌ گالاته‌سه‌رای 102 خاڵی كۆكرده‌وه‌ و بووه‌ پاڵه‌وان،لەکاتێکدا فەنرباخچە 99 خاڵی بەدەستهێنا.

یاریگاکانی تورکیا له‌ رابردوودا شایەتی زۆر حاڵەتی توندوتیژی بوون، له‌ یه‌كێك له‌ یارییه‌كان ئه‌م وه‌رزه‌ له‌ مانگی ئایار، یانەی فه‌نه‌رباچێ بە ئەنجامی 1-0 لە یانەی گەلاتەسەرای بردەوە، بەڵام یارییەکە بەهۆی شه‌ڕ و گرژی و ئاڵۆزیه‌كان ته‌واو نه‌كرا.

باتشوای پێشتر لە یانەی بێشکتاش یاری کردووە کە یەکێکە لە سێ یانە گەورەکەی تورکیا کە بنکەکەی لە ئەستەنبوڵە، ئەگەر پەیوەندی بە یانەی گەلاتەسەرایەوە بکات، ئەوا ئەو یاریزانە بەلجیکییە دەبێتە یازدەهەمین یاریزان کە نوێنەرایەتی سێ گەورەترین یانەی تورکیا ده‌كات، هەروەها یەکەم یاریزانی بیانیشه‌ ئەو کارە بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button