یۆرۆی 2024

یۆرۆی 2024: پێشبینی ژیری دەستکرد بۆ ئەو هەڵبژاردانەی دەگەنە قۆناخی 16

کڕواتیا سەرناکەوێت

Yariga App

یاریگا –

هەشت رۆژە جامی نەتەوەکانی ئەوروپا لە ئەڵمانیا دەستیپێکردووە و یارییەکانی قۆناخی کۆمەڵەکان گەیشتووەتە گەڕی دووەم، پۆڵەندا تاکە هەڵبژاردەیە لە گەیشتنی بۆ قۆناخی داهاتوو بێ هیوا بووە و هەردوو یارییەکەی دۆڕاندووە، ئەڵمانیا و ئیسپانیاش دوو بلیتی قۆناخی 16ـیان مسۆگەر کردووە و هەردوو یارییەکەیان بردووەتەوە.

ژیریی دەستکرد بەگوێرەی ئەنجام و داتایەکانیان لە قۆناخی کۆمەڵەکان پێشبینی خۆی بۆ هەڵبژاردە سەرکەوتووەکانی هەر کۆمەڵەیەک درکاندووە، کە خاوەنی پلەی یەکەم و دووەمی هەر کۆمەڵەیەک هاوشانی چوار باشترین سێیەم سەردەکەون.

پێشبینی ژیری دەستکرد بۆ ئەو هەڵبژاردانەی دەگەنە قۆناخی 16

کۆمەڵەی یەکەم: ئەڵمانیا، هەنگاریا، سکۆتلەندا.

کۆمەڵەی دووەم: ئیسپانیا، ئەلبانیا.

کۆمەڵەی سێیەم: ئینگلتەرا، سڕبیا، دانیمارک.

کۆمەڵەی چوارەم: هۆڵەندا، فڕەنسا، نەمسا.

کۆمەڵەی پێنجەم: بەلجیکا، سلۆڤاکیا، رۆمانیا.

کۆمەڵەی شەشەم: پۆرتوگاڵ، تورکیا.

بابەتی زیاتر

Back to top button