یاریگا –
چوار یاریزانی کورد بۆ جامی رۆژئاوای ئاسیا بانگهێشتی هەڵبژاردەی لاوانی عێراق کران کە رۆژی سێشەممە لە سعوودیە بەڕێوە دەچێت.
هەریەکە لە هەڵگوڕد قەیس، مستەفا قابیل. سیداد حاجی و بۆتان تەها بۆ هەڵبژاردەی لاوانی عێراق بانگهێشتکراون و رۆژی سێشەممە لە سعوودیە لە شاری تائیف بەشداریی جامی رۆژئاوای ئاسیا دەکەن، کە پاڵەوانێتییەکە رۆژی 25ـی ئەم مانگە تاوەکو رۆژی 5ـی مانگی داهاتوو دەخایەنێت.
حەیدەر جەبار راهێنەری لاوانی هەڵبژاردەی عێراق لیستی یاریزانەکانی هەڵبژاردەکەی بۆ جامی رۆژئاوای ئاسیا راگەیاندووە کە لە 26 یاریزان پێکدێت و بۆتان تەها هێرشبەری لاوی یانەی سویندن تاونی ئینگلیزی دوای تەواوبوونی رێکارە یاساییەکان و وەرگرتنی پاسپۆرتی عێراقی لەگەڵ شێرەکانی رافیدەین بەشداریی یەکەم پاڵەوانێتی دەکات.
لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی هەڵبژاردەی لاوانی عێراق بۆ جامی رۆژئاوای ئاسیا:
مونیر ئەمیر ئەحمەد، ویسام عەلی حەمید، لەیس ساجید قاسم، محمد غالب تاڵیب، موسا عەلا کازم، عەلی کەریم عەبد، حسێن فەهیم عەدنان، موسلیم موسا فەیاز، موقتەدا سەعد عەبد، سەجاد حسێن عەبدولڵا، لەیس زیا محمود، عەلی مخهلهد عەلی ،ئهموری فەیسەڵ، سەیف فیراس کامل ، هەڵگورد قەیس، كهرار جەعفەر، مستەفا نەواف زەکی ،ئهحمهد جاسم، سەیداد حاجی نوری، محهمهد باقر، محمد عەلی وەحید، عەلی ئەکبەر تاهیر، موئمیل محمود یاسر، محمد جەمیل شهناع، بۆتان تەها کەریم، مستەفا قابیل.
عێراق لە پاڵەوانێتیییەکە رۆژی چوارشەممە بەرامبەر ئوردن یاریی دەکات، دواتر رۆژی هەینی رووبەڕووی ئەلبانیا دەبێتەوە و هەفتەی داهاتووش لە سێیەم یاریی خۆی لە پاڵەوانێتییەکە بەرامبەر لوبنان یاریی دەکات.