ئه‌وروپائیسپانیا

خوانفران ئامادە نیە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە

یاریگا
خوانفران، بەرگریکاری ئیسپانی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید ئامادە نیە لە ئێستادا گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێ بکاتەوە.

بەرگریکارەکەی رۆخێ بلانکۆس لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ماڵپەری گۆڵی جیهانی گووتی ” بەرپرسانی یانەکەم داوایان لێکردووم گرێبەستەکەم نوێ بکەمەوە، بەڵام من رەتمکردۆتەوە و تاوەکو کۆتایی وەرز نامەوێت گرێبەستەکەم نوێ بکەمەوە، ئەو کات بریار لەسەر داهاتووم دەدەم “.

خوانفرانی 34 ساڵان لە ساڵی 2011ـەوە یاری بۆ ئەم یانەیە دەکات و کۆتایی ئەم وەرزەش گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی کۆتایی دێت.

Back to top button