گرنگترینیۆرۆی 2024

رۆناڵدۆ بەشداری یارییەکەی ئەمڕۆ دەکات؟

راهێنەری پۆرتوگال وەڵام دەداتەوە

Yariga App

یاریگا –

رۆبێرتۆ مارتینێز، راهێنەری پۆرتوگال رەتیکردەوە لە یاری ئەمڕۆیان بەرامبەر تورکیا، پشوو بە کریستیانۆ رۆناڵدۆ بدات.

مارتینێز لە پرێس کۆنفرانسی پێش یارییەکە، باسی لە گرنگی بوونی رۆناڵدۆ لە پێکهاتەکەیدا کرد، سەرەڕای نزیکبوونەوەی لە تەمەنی 40 ساڵی. ئەستێرەکەی نەسڕ بەشداری لە تەواوی یاریی رابردووی پۆرتوگال بەرامبەر چیک کرد.

ئایا دەزانیت لە وەرزی رابردوودا، رۆناڵدۆ چەند خولەک یاریکردووە؟ ئەزموونێکی زۆری هەیە و هیچ یاریزانێک لە مێژوودا نەبووە بەشداری شەش پاڵەوانیەتی ئەوروپا بکات. گرنگە بزانیت یاریزانی چی لەگەڵ خۆی دەهێنێت. رۆناڵدۆ ئەزموونێکی زۆر، گۆڵی زۆر و دەرفەتی زۆر لەگەڵ خۆی دەهێنێت.

راهێنەری پۆرتوگال زۆر پشت بە رۆناڵدۆ دەبەستێت و دەڵێت

لەبەرئەوەی شایستەیە، بۆیە کریستیانۆ لە هەڵبژاردەی نیشتمانییە، تەنیا سەر بکە لە پاڵەوانیەتی رابردوودا چیکردووە.

ئەم ئێوارەیە لە سیگناڵ ئیدونا پارک لە دۆرتموند و لە دوا یاری کۆمەڵەی شەشەمدا، پۆرتوگال و تورکیا رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button