گرنگترینیۆرۆی 2024

ڤان دایک: ناوبژیوان سته‌می لێكردین

Yariga App

یاریگا –

ڤێرجیل ڤان دایک، کاپتنی هەڵبژاردەی هۆڵەندا، به‌هۆی ره‌تكرده‌وه‌ی گۆڵه‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ووڵاته‌كه‌ی به‌رامبه‌ر فه‌ڕه‌نسا ره‌خنه‌ی توندی له‌ ناوبژیوان گرت.

ڤان دایک بۆ کەناڵی NOS ی هۆڵەندی گوتی، هەست دەکەم گۆڵە ره‌تكراوه‌كه‌ دروست بوو، بەڵام ناوبژیوان هه‌ژماری نەکرد، بڕیاره‌كه‌ بێبه‌ختی بوو،کەمێک بێ هیوا بووم لە ئەنجامەکە، بەڵام شانازی بە شێوازی یاریکردنمانەوە دەکەم.

بەرگریکاره‌كه‌ی لیڤەرپوول ئاماژەی بەوەشکرد، بەدەستهێنانی خاڵ کارێکی باشە، تۆ بەرامبەر فەرەنسا یاری دەکەیت، ئەوان هەلی مەترسیداریان دروستکرد بەهۆی ئەو کوالیتییەی کە هەیانبوو، بەڵام ئێمە بەرگرییەکی باشمان کرد و گۆڵه‌كه‌مان پاراست.

له‌ كۆتاییدا گوتی، پێمان وایه‌ گۆڵه‌كه‌ی ئێمه‌ دروستبوو، بردنه‌وه‌مان به‌رامبه‌ر فه‌ڕه‌نسا زۆر گرنگ ده‌بوو، به‌ڵام  متمانه‌مان هه‌یه‌ و ده‌بێت له‌ یاریی داهاتوو بردنه‌وه‌ تۆماربكه‌ین،لایەنی ئەرێنی له‌ تیپه‌مان زۆره‌ .

بابەتی زیاتر

Back to top button