ئه‌ڵمانیاگرنگترین

كۆمپانی داوای نوێكردنەوەی گرێبەستی یاریزانێك دەكات

Yariga App

یاریگا –

ڤێنسینت كۆمپانی، راهێنەری نوێی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی داوای نوێكردنەوەی گرێبەستی ئالفۆنسۆ دەیڤز بەرگریكاری كەنەدی یانەكەی دەكات.

ئیدارەی بایرن میونشن لە دوای كۆتاییهاتنی وەرز تۆماس تۆخێلیان لە پۆستی راهێنەرایەتیكردنی یانەكە دوورخستەوە و ڤینسینت كۆمپانی بەلجیكیان لە جێگای دانا.


بەگوێرەی زانیارییەكانی تۆڕی رێلیڤۆ، كۆمپانی داوا لە ئیدارەی یانەكەی دەكات گرێبەستی ئالفۆنسۆ دەیڤز بەرگریكاری باڵی چەپی یانەكەیان نوێ بكەنەوە.

بە پێی زانیاریەكانی هەمان سەرچاوە راهێنەرە بەلجیكیەكە پێی وایە دەیڤز یەكێكە لە یاریزانە سەرەكیەكانی پلانەكانی و دەیەوێت لە داهاتوودا پشتی پێ ببەستێت.

سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، دەیڤز بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی داوای 20 ملیۆن یۆرۆی كردووە و ئیداڕەی بایرنیش 13 ملیۆنیان پێشكەش كردووە.

ئەوەشخراوەتە روو، بۆ دەستبەرداربوون لە ئالفۆنسۆ دەیڤز ریال مەدرید 35 ملیۆن یۆرۆی پێشكەشی بایرن میونشن كردووە، بەڵام یانە ئەڵمانییەكە ئۆفەرەكەی رەتكردووەتەوە.

ئالفۆنسۆ دەیڤز

وەرزی رابردوو دەیڤز لەگەڵ بایرن میونشن بەشداری لە 43 یاری كرد و توانی سێ گۆڵ بكات و شەش گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button